
پرۆژه‌یه‌كه نیشته‌جێبوون له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له شارى كهلارى ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان هه‌زار و 200 خانوو بۆ مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران دروستده‌كرێن و به‌شێوه‌ى خاڵبه‌ندى دابه‌شده‌كرێت به قیستى درێژخایه‌ن.
ساڵح میروه‌یس، ئه‌ندامى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “دواى ته‌واوكردنى رێكاره یاساییه‌كان، به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌ى قه‌ڵاى شێروانه له شارى كه‌لار دانرا كه پێكهاتووه له نزیكه‌ى هه‌زار و 200 خانوو دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر مامۆستا و فه‌رمانبه‌راندا”.
وتیشى: “ماوه‌ى ته‌واوكردنى پرۆژه‌كه چوار ساڵ دەخایەنێت، پشکی تایبەتیش لەو پرۆژەى نیشتەجێبوونە بۆ مامۆستایان تەرخانکراوە، لەلایەن لقی گەرمیانی یەکێتيی مامۆستایانی کوردستان کۆی کارەکانی تایبەت بەپشکی مامۆستایان تەواوبووە، تەنیا راگەیاندنی ناوەکان ماوە”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “گوژمه‌ى تێچووى پرۆژه‌كه بریتیه له نزیكه‌ى 92 ملیۆن دۆلار و به‌پێى خاڵبه‌ندى به‌سه‌ر ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌دا دابه‌شده‌كرێت كه فۆڕمیان پڕكردووه‌ته‌وه، پێدانى پاره‌كه‌ش به‌شێكى پێشه‌كییه و ئه‌وه‌ى تر‌ى به شێوه‌ى قیستى درێژخایه‌ن ده‌بێت”.
More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16 hours لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16 hours لهمهوپێش



