كۆمپانیایه‌كى عێراقى بۆ یه‌كه‌مجار ئامێرى پاككه‌ره‌وه‌ى (UV) به‌رهه‌مهێنا

ئامێرى پاككه‌ره‌وه‌ى (UV)
SNN
ئه‌مڕۆ هه‌ینى كۆمپانیاى پیشه‌سازى كاره‌با و ئه‌لیكترۆنیات رایگه‌یاند: بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووى عێراقدا كۆمپانیاكه‌مان توانیوویه‌تى ئامێرى پاككه‌ره‌وه‌ى (UV) به‌رهه‌مبهێنێت كه له‌ڕێگه‌ى تیشكه‌وه به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان ده‌كوژێت.
سوفیان جبورى، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى پیشه‌سازى كاره‌با و ئه‌لیكترۆنیات كه سه‌ربه وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى عێراقه ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند: “بۆ یه‌كه‌مجار كۆمپانیاكه‌مان توانى به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووانه ئامێرى پاككه‌ره‌وه‌ى (UV) به‌رهه‌مبهێنێت كه ده‌توانێت: مۆبایل، كاتژمێر، كه‌ره‌سته‌ى پزیشكى، چاویلكه، تابلێت، ماسك، دۆكیۆمێنت، كتێب، كه‌ره‌سته‌ى ناو ئۆفیس خاوێن بكاته‌وه”.
وتیشى: “ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره كه له عێراق ئه‌م ئامێره به‌رهه‌مدێت و گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه، چونكه ده‌توانێت جۆرى ئه‌و مادده‌یه‌ى كه ده‌خرێته ناوى بناسێته‌وه و به‌پێى ئه‌وه له ماوه‌ى 30 چركه‌دا خاوێنى ده‌كاته‌وه و هیچ جۆره به‌كتریا و ڤایرۆسێكى پێوه ناهێڵێت”.
به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى پیشه‌سازى كاره‌با و ئه‌لیكترۆنیات ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌م كاره ده‌خرێته خزمه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له عێراق، چونكه له ئێستادا رۆژ به رۆژ ئاماره‌كانى له هه‌ڵكشاندان”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



