مەرجەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە مەرزەكانی هەرێمەوە بڵاوكرانەوە

هاوردهكردنى ئۆتۆمبێل له مهرزهكانى ههرێمهوه
SNN – عەلی حەمەسەعید
بە گوێرەی چەند مەرجێك بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومركی هەرێم رێگە بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێم دەدات لە مەرزەكانهوه.
بە گوێرەی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرك كه واژووی ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومركی هەرێمی لهسهره، “ئۆتۆمبێلەكانی وڵاتانی: ئەمریكا، كەنەدا، بڕازیل و ئەو وڵاتانەی بڕوانامەی كارفاكس یان هەیە، دەبێت لەگەڵ بڕوانامەى COC، بڕوانامەی كارفاكس یان لەگەڵدابێت بۆ زانیاری دەربارەی ئەو گۆڕانكارییانەی لە ئۆتۆمبێلەكەدا روویانداوە”.
له نووسراوهكهدا ئهوهشهاتووه، “ئەو وڵاتانەی بڕوانامەی كارفاكسیان نییە داوای بەڵگەنامەی هاوشێوە بكرێت كە لەو وڵاتانەی كاری پێدەكرێت بۆ هەمان مەبەست، دەشبێت هەموو ئەو بەش و پارچانەی لە بەڵگەنامەكاندا ئاماژەیان پێدراون و چاككراون، یان گۆڕدراون، بە پشت بەستن بە مەرجەكانی بەیانی ژمارەی 45/2020 بە وردی پشكنینیان بۆ بكرێت”.
نووسراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومركی هەرێم جەخت لەوەشدەكاتەوە، “دەبێت دڵنیایی تەواو بدرێت لەبارەی ئەو بەش و پارچانەی كە لە ئۆتۆمبێلەكەدا گۆڕدراون بە جۆرێك كە بە تەواوی چاككراون و كاریگەرییان نییە لەسەر تووندوتۆڵكردن و سەلامەتی ئۆتۆمبێلەكە بە پێچەوانەی ئەو مەرج و رێنماییانە رێگە نادرێت هیچ ئۆتۆمبێلێك گومرك بكرێت، لە مەرزەكانی باشماخ حاجی ئۆمەران، ئیبراهیم خەلیل و پەروێزخان”.

دهقى نووسراوهكه
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



