لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى: كه‌مته‌رخه‌مى هه‌بووه

نەخزۆشخانەی رزگاری
SNN
لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانى راگه‌یاند و ئاشكرایكرد: ئه‌وه‌ى روویدا به‌هۆى گواستنه‌وه‌ى زۆرى قهنینهى ئۆكسجین بووه بۆ ناو ژووره‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: كه‌سانێك خۆیان ئۆكسجینیان گواستووه‌ته‌وه بۆ ناو نه‌خۆشخانه‌كه و ئه‌مه‌ش كێشه‌كه‌ى دروستكردووه.
دەقی راگەیهنراوى لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی رووداوەکەی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر فه‌رمانی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ليژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌كێشه‌ی كه‌می ئۆكسجین له‌نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێر پێكهێنرا، ليژنه‌كه گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م/ له رۆژی 2020/7/30 به هۆی دواكه‌وتنی گه‌یشتنی ئۆكسجینی شل له لایه‌ن ئه‌و كارگه‌یه‌ی گرێبه‌ستی دابین كردنی ئۆكسجینی كردوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری بۆماوه‌یه‌ك ئۆكسجینی شل نه‌ماوه و ده‌ست به‌جێ ئه‌م بۆشاییه به ئۆكسجینی قه‌نینه پڕكراوه‌ته‌وه و هیچ نه‌خۆشێك له‌م ماوه‌یه‌دا كێشه‌ی نه‌بوونی ئۆكسجینی نه‌بووه، ئه‌وه‌ی ڕوویداوه به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی قه‌نینه‌ی زۆر له لایه‌ن كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه بۆ ژووره‌كان كه‌شێكی وه‌ها له‌لایه‌ن كه‌س و كاری نه‌خۆشه‌كان دروست بووه كه ئۆكسجین نه‌ماوه و ئه‌وه‌ش وایكردوه له‌م چه‌ند كاتژمێره‌دا خه‌ڵك خۆی ئۆكسجینی بردوه و قهڵهباڵغیهكی زۆر له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كه دروست بووه.
دووه‌م/ به‌داخه‌وه به‌شێكی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به ئامانج و بێ ئامانج ئه‌م دۆخه‌یان قۆستۆته‌وه و به‌بێ هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك وایان پیشانداوه كه له‌م رۆژه‌دا 18 كه‌س له به‌ر بێ ئۆكسجینی مردوون، به‌ڵام به درێژایی ڕۆژی 7/30 چوار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و دوای لێكۆڵینه‌وه و به دواداچوونی ووورد ده‌ركه‌وت ئه‌م نه‌خۆشانه كه گیانیان له ده‌ست داوه ئۆكسجینیان لێنه‌بڕاوه و كێشه‌ی بێ ئۆكسجینیان نه‌بووه و پێش ئه‌و ڕووداوه دۆخی ته ندروستیان به ھۆی توندى نه خۆشیهكهیان ناجێگیربووه.
سێیه‌م/ سه‌باره‌ت به چاكنه‌كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی ئۆكسجینی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیسته‌می دابه‌شكردنی ئۆكسجین گۆڕدرابوو نه‌خۆشخانه‌كه پێویستی پێ نه‌بووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ى نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا له ماوه‌یه‌كی كورت زۆر زیادیكردوه و پێویستی له سه‌ر ئۆكسجین زیاتر بووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌رێكه‌وتی 2020/7/4 گرێبه‌ستی له گه‌ڵ كۆمپانیا كردوه بۆ چاككردنه‌وه‌ی كارگه‌كه و بڕیاره له‌ڕۆژی 2020/8/10 ته‌واو ببێت و كارگه‌كه ده‌ست به‌كاركردن بكاته‌وه.
چواره‌م/ ليژنه‌كه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه گه‌یشته چه‌ند كه‌م و كوریه‌كی كارگێری و كه‌مته‌رخه‌می ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كه و كێشه‌ی ئه‌منیه‌تی نه‌خۆشخانه‌كه و كه‌م و كوری له گرێبه‌ستی دابینكردنی ئۆكسجینی شل به‌دیكرد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاردرا ئیجرائاتی پێوست بكرێت بۆ ڕێگرتن له دوباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و جۆره ڕوداوانه و رێكاری به‌په‌له‌ش بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بگیرێته‌به‌ر.
پێنجه‌م/ له كاتێكدا نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى زۆر له‌قه‌باره‌ی خۆی زیاتر نه‌خۆشی لێ بووه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تری سه‌ره‌كی دروست بوونى ئه‌و دۆخه بووه و نه‌توانراوه وه‌ك پێویست كۆنترۆڵی ڕه‌وشه‌كه بكرێت، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بڕیاردرا نه‌خۆشخانه‌ی ڕۆژئاوا ته‌رخان بكرێت بۆ نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا وه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ری ئه‌و لۆده زۆره‌ی له سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری دروست بووه.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



