“ده‌نگۆى ناردنى 300 ملیار ته‌نیا قسه‌یه و وه‌ك ئازارشكێن بۆ هاووڵاتییانى هه‌رێم به‌كاردێت”

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانی عێراق
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌وه‌ی وترا گوایه دوای جه‌ژن عێراق بڕی 300 ملیار دینار ده‌نێرێت بۆ هه‌رێم ته‌نيا جۆرێكه له دڵخۆش كردنی خه‌ڵك، ده‌شڵێت: “حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده نییه نه‌وت راده‌ستى عێراق بكات بۆیه به‌غداش پاره‌ى مووچه نانێرێت”.
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق له نوێترین چاوپێكهوتیدا له‌گه‌ڵ (ده‌نگى ئه‌مریكا) ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ی وترا گوایه دوای جه‌ژن عێراق بڕی 300 ملیار دینار ده‌نێرێت بۆ هه‌رێم ته‌نیا جۆرێكه له دڵخۆشكردنی خه‌ڵكى هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه‌ی بتوانێت رۆژه‌كان به‌سه‌ر به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك له ئومێد بدات به چاوه‌ڕوانیه‌كانی هاووڵاتییان”.
وتیشى: “من ده‌مه‌وێت ئه‌و قسانه‌ی كه ده‌یكه‌م قسه‌ی (عاتفی و سۆزداری) نه‌بێت و قسه‌ی یاسایی بێت، ئه‌و قسانه بێت كه پێویسته خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان گوێیان لێبێت، تائێستا هیچ جۆره رێككه‌وتنێك نه‌كراوه، به‌غدا بێ رێككه‌وتن هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نانێرێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت ئاماده‌نییه نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، بۆیه حكومه‌تی عێراقیش ئاماده نییه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بنێرێت ئه‌وه خاڵی جه‌وهه‌رییه، “تاوه‌كو ئێستاش بابه‌تی مووچه دیار نییه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه چوونه‌ته به‌غدا، ئاماده‌ییان ده‌رنه‌بڕیووه كه نه‌وت راده‌ستبكه‌ن، به‌ڵكو وتویانه: داهاتی نه‌وت راده‌ستی به‌غدا ده‌كه‌ن”.
له‌باره‌ى پشتیوانى كردن له مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێى عێراق له‌و دۆخه داراییه‌ى كه ئێستا هه‌رێمى كوردستانى تێدایه ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ده‌ڵێت: “كورد هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی كرد بێ مه‌رج پشتیوانی كازمی-ییان كرد”
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



