فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا گوندێكى سه‌ربه قه‌زاى ماوه‌تیان بۆردومان كرد

فڕۆكه‌ى (F6) توركى | فۆتۆ: MEM
SNN – عه‌لى عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ناوچه شاخاوییه‌كانى گوندى قامیشیان له سنوورى قه‌زاى ماوه‌ت سه‌ربه پارێزگاى سلێمانى بۆردومانكرد.
په‌یامنێرى SNN له سلێمانى رایگه‌یاند: “له كاتژمێر 1:30 ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ده‌ستیانكردووه به بۆردومانكردنى ناوچه شاخاوییه‌كانى گوندى قامیش و چیاى ئاسۆس له سنوورى قه‌زاى ماوه‌ت، له ئێستاشدا به‌هۆى بۆردومانه‌كه‌وه ئاگر له ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه”.
له‌باره‌ى بۆردومانه‌كه‌وه كامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی به SNNى راگه‌یاند: “فڕۆكه جه‌نگییه‌كان دوو جار بۆردومانى چیاكهیان كرد له كاتژمێر 1:30 و 1:45 خولهك، له ئێستادا ئاگر له چیاكه كه‌وتووه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌شى ئه‌و چیایه زۆر سه‌خته هێزه‌كانى به‌رگریى شارستانى ناتوانن له‌كاتى خۆیدا بگه‌نه ئه‌و چیایه و ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن”.
وتیشى: “بەهۆی ئەوەی رووداوەكە تازە روویداوە هیچ زانیارییەكی ئەوتۆمان نییە لەسەر قەبارەی زیانەكان، بەڵام لەوە دڵنیاین كە خۆشبەختانە زیانی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە”.
پێشتر قایمقامی قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە SNNی راگەیاندبوو: “هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە گوایە چەكدارانی پەكەكە و پژاك لە سنووره‌كانی خۆیان هاتبنە خوارەوە و تێكەڵ بە خەڵكی گوندەكانی سنوورەكە بووبن و ئەمەش مەترسی لەسەر گوندنشینان دروست كردبێت، چونكە سروشتی چەكدارانی پەكەكە و پژاك بە جۆرێكە تێكەڵ بە كەسانی دیكە نابن، بۆیە ئەوەی ئێمە بەدواداچوونمان كردووە پێشتر لە چ شوێنێك بوون هەر لەو شوێنانە ماونەتەوە و هیچ مەودایەك نەهاتوونەتە نزیك گوندەكانی سنوورەكەمان”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



