
زیدان و هازارد
SNN Sport
هیشتا ناروونی زاڵه به سه‌ر پێكهاته‌ی ریاڵ مه‌درید له رووبهڕووبوونهوهكهی له به‌رامبه‌ر مانچسته‌ر سیتی له یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ڕی 16 له خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ و دوای وه‌ستانێك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
له سایه‌ی ئاماده نه‌بوونی رامۆس به هۆی راگرتنه‌وه و گاریس بەیڵ به هۆكاری هونه‌رییه‌وه ، زینه‌دین زیدان راهێنه‌ری ریاڵ مه‌درید ده‌رباره‌ی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ یاریه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ناروونیهكهی زیاتر كرد.
زیدان وتی:” یارییه‌كی زۆر قورسمان هه‌یه و ده‌بێت قه‌ره‌بووی دۆڕاندنی یاری رۆیشتن بكه‌ینه‌وه ، سه‌باره‌ت به به‌شداری كردنی هازارد له پێكهاته‌كه یان به‌شداری نه‌كردنی ، ئه‌وه كاری ئێوه نیه و ئه‌مرۆ ده‌زانن “.
سه‌باره‌ت به گاریس بەیڵ زیدان وتی:” یاریزانه‌كه پێی راگه‌یاندم كه نایه‌وێت یاری بكات ، من وه‌كو راهێنه‌ر ئه‌ویش وەکو یاریزان قسه‌مان كرد”.
مانچسته‌رسیتی له سه‌ر یاریگای خۆی له‌م یارییه‌دا پێویستی به بردنه‌وه یاخود یه‌كسان بوون یان به‌لانی كه‌مه‌وه دۆڕاندن به یه‌ك گۆڵ هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن ، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ته‌نیا پێویستی به بردنه‌وه به جیاوازی زیاتر له گۆڵێك یان به‌لانی كه‌مه‌وه بردنه‌وه و تۆمار كردنی دوو گۆڵ یان زیاترە بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به‌دوور بگرێت له ماڵئاوای كردن.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش



