سامانى زوكه‌ربێرگ 100 ملیارى تێپه‌ڕاند و كۆمپانیاكه‌ش بڕیارى نوێ بۆ كارمه‌نده‌كانى ده‌رده‌كات

سامانى زوكه‌ربێرگ، دامه‌زرێنه‌ر و خاوه‌نى كۆمپانیاى فه‌یسبووك | فۆتۆ: catwalker / Shutterstock
SNN
به‌هۆى زیادكرنى فیچهرێكى نوێ بۆ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستگرام سامانى مارك زوكه‌ربێرگ 100 ملیار دۆلارى تێپه‌ڕاند، كۆمپانیاى فه‌یسبووكیش بڕیاریدا تاوه‌كو مانگى ته‌مموزى ساڵى داهاتوو رێگه به كارمه‌نده‌كانى بدات له ماڵه‌وه كار بكه‌ن.
دوو رۆژ پێش ئێستا كۆمپانیاى فه‌یسبووك كه هاوكات خاوه‌نى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستگرامیشه فیچهرێكى نوێى بۆ تۆڕه‌كه زیادكرد به‌ناوى (Instagram Reels) كه بیرۆكه‌كه‌ى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى (تیك تۆك) وه‌رگرتووه، به‌و هۆیه‌وه ته‌نیا دواى تێپه‌ڕینى 24 كاتژمێر پشكه‌كانى كۆمپانیاى فه‌یسبووك له بازاڕى كاغه‌زه داراییه‌كاندا به‌ڕێژه‌ى 6٪ زیادیانكرد، ئه‌مه‌ش وایكرد مارك زوکەربێرگى ته‌مه‌ن 36 ساڵ كه خاوه‌نى 29.3٪ى پشكه‌كانى كۆمپانیاكه‌یه سامانه‌كه‌ى بگاته زیاتر له 100 ملیار دۆلار.
هاوكات كۆمپانیاى فه‌یسبووك بڕیایدا مانه‌وه‌ى كارمه‌نده‌كانى له ماڵه‌وه بۆ ساڵى داهاتوو درێژبكاته‌وه و له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “له‌ژێر رۆشناى پێشنیار و رێكاره‌كانى شاره‌زایان و حكومه‌ت بڕیارماندا ماوه‌ى مانه‌وه‌ى كارمه‌نده‌كانمان بۆ كاركردن له ماڵه‌وه تاوه‌كو مانگى ته‌مموزى ساڵى داهاتوو درێژ بكه‌ینه‌وه”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كۆمپانیاى فه‌یسبووك ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “هه‌ر كارمه‌ندێك بڕى هه‌زار دۆلارى پێده‌درێت به مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و پێداویستیانه‌ى كه هه‌یانه له‌كاتى كاركردن له ماڵه‌وه”.
بڕیاره‌كه‌ى كۆمپانیاى فه‌یسبووك پاش ئه‌وه دێت كه پێشتر مارك زوكه‌ربێرگ رایگه‌یاندبووه: “له 10 ساڵى داهاتوودا 50٪ى كارمه‌نده‌كانى كۆمپانیاكه‌مان ده‌توانن له ماڵه‌وه یان له هه‌ر شوێنێكى تر كه خۆیان ده‌یانه‌وێت كاربكه‌ن و نه‌یه‌نه ئۆفیس بۆ راپه‌ڕاندنى كاره‌كانیان”.
فه‌یسبووك تاكه كۆمپانیا نییه كه ماوه‌ى مانه‌وه‌ى كارمه‌نده‌كانى له ماڵه‌وه درێژكردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو پێشتر كۆمپانیاى گوگڵ به‌هه‌مانشێوه بڕیاریدا تاوه‌كو ته‌مموزى 2021 كارمه‌نده‌كانى له ماڵه‌وه كاربكه‌ن، هاوكات كۆمپانیاى تویته‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك دیاریبكات كارمه‌نده‌كانى ناردووتهتهوه ماڵه‌وه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش



