
هەردوو ئەپە چینییەکە لە موبایلێکدا دەرکەوتوون
SNN
سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاریدا هەر مامەڵەیەکی وڵاتەکەی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای بایت دانسی خاوەنی تیک تۆک و تێنسێنتی خاوەنی ویچات قەدەغە بکات و بڕیارەکە دەبێت لە ماوەی 45 رۆژدا جێبەجێبکرێت.
ترەمپ لە بڕیارەکەیدا بۆ قەدەغەکردنی تیک تۆک رایگەیاندووە: “دەکرێت ئەو بەرنامەیە لەو هەڵمەتە چەواشەکارییانەدا بەکاربهێندرێت کە سوود بە حیزبی شیوعی چین دەگەیەنێت و دەبێت ئەمەریکا لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەدا رێوشوێنی تووند دژی خاوەنی تیک تۆک بگرێتەبەر.”
سەبارەت بە قەدەغەکردنی ویچاتیش کە بەرنامەیەکی نامەناردنە وتی: “زانیارییەکی زۆری بەکارهێنەرەکانی کۆدەکاتەوە. ئەم پڕۆسەی کۆکردنەوەی زانیارییانە وادەکات حیزبی شیوعی چینی دەستی بگات بە زانیارییە تایبەتییەکانی ئەمەریکییەکان.”
لە بەرامبەریشدا وەزارەتی دەرەوەی چین بە تووندی دژایەتی بڕیارەکەی ئەمەریکای کرد. وانگ وێنبین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند: “پەکین بەرگری لە مافە یاسایی و بەرژەوەندییەکانی دەکات و دەبێت ئەمەریکا بەرگەی دەرەنجامی رەفتارەکانی بگرێت”.
ئەم بڕیارەی ترەمپ دوای ئەوە دێت ئیدارەی ئەمەریکا لە ماوەی رابردوودا رایگەیاندبوو هەوڵەکانیان بۆ سڕینەوەی ئەو بەرنامە چینیانەی کە ” متمانەپێکراو ” نین چڕکردۆتەوە و تیک تۆک و ویچاتیان بە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی ئەمەریکا ناوبرد.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



