
نوێژی هەینی
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
دواى داخستنى مزگه‌وته‌كان بۆ نزیكه‌ى پێنج مانگ ئه‌مڕۆ جارێكى دیكه نوێژى هه‌ینى له مزگه‌وته‌كانى سنوورى گه‌رمیان ئه‌نجامدرا، بەڵام لە ژێر رێنمایی تووندی تەندروستییدا.
سه‌باح حه‌مه‌ساڵح به‌رێوه‌به‌رى گشتى ئه‌وقافى گه‌رمیان به SNNی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7ى ئابى 2020 دواى نزیكه‌ى پێنج مانگ له داخستنى مزگه‌وته‌كان جارێكى تر ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان كرانه‌وه و یه‌كه‌م نوێژى هه‌ینى دواى ئه‌و ماوه‌یه ئه‌نجامدرا و ئه‌م بڕیاره‌ش به كۆمه‌ڵێك مه‌رج و پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كان ده‌ركراوه.
سەبارەت بە مەرجەکانیش وتی: “پێویسته نوێژخوێنان یه‌ك مه‌تر دوورى نێوانیان بێت، به‌رماڵ لەگەڵ خۆیاندا بۆ مزگه‌وت بهێنن و و هه‌ر له ماڵه‌وه دهستنوێژبشۆن و مانگانه‌ش مزگه‌وته‌كان دهرمانڕێژبكرێن.
هاوكات داواكراوه ئه‌وانه‌ى به ته‌مه‌نن له‌گه‌ڵ منداڵ هاتووچۆی مزگه‌وت نه‌كه‌ن ئه‌مه‌ش له‌به‌ر پارێزگارى له ته‌ندروستى خۆیان و پاراستنیان لە نەخۆشی کۆرۆنا.
ئەمە لەکاتێکدایە بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی SNN لە تەندروستیی گەرمیانەوە وەریگرتووە، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا 447 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش 57 پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچوون، کە بەراورد بە دوو مانگی رابردوو رێژەی تووشبوون دابەزیووە.
لە ئێستادا ژمارەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە سنووری گەرمیان نزیکەی دوو هێندەی رێژەی تووشبوونە و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بە کۆرۆنا کەمیکردووە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



