
وێنە: میدیای هیندستان
SNN
کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەیەکی هێڵێکی ئاسمانی هیندی بە نزیکەی 190 سەرنشینەوە، لە باشووری هیندستان تێکشکا و مردن و برینداربوونی سەرنشینانی لێکەوتەوە.
بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان کە میدیای هیندستان بڵاویکردووەتەوە، تا ئێستا بەلایەنی کەمەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان سەر بە تیمی فڕۆکەوانی بووە و دوو کەسەکەی دیکە سەرنشین بوون، هەروەها زیاتر لە 30 کەسی دیکەش بریندارن.
ئاماژەش بەوەکراوە، فڕۆکەکە کە سەر بە هێڵی ئاسمانی ئێر ئیندیا-یە، لە کاتی تێکشکانیدا بووە بە دوو بەشەوە.
تیمی فریاکەوتن گەیشتوونەتە ناوچەکە بۆ بەهاناوەچوونی قوربانییانی فڕۆکەکە.
فڕۆکەکە لە گەشتێکیدا بووە لە شاری دوبەیەوە بۆ شاری کێرالا لە باشووری هیندستان، لەکاتی نیشتنەوەیدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کالیکوت تێکشکاوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی بی بی سی، فڕۆکەکە بەهۆی بارانێکی زۆر و تەڕبوونی رێڕەوی فڕۆکەخانەکە لە بەرزی 35پێوە تێکشکاوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



