
یانەی نەورۆز
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د- SNNsport
دواى بوون به پاڵه‌وانى خولى نایابى كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووى شارى سلێمانى، یانه‌ى نه‌ورۆز ده‌یه‌وێت هێزى خۆى له عێراقیش تاقیبكاته‌وه و به‌شدارى خولى پله‌یه‌ك ده‌كات.
پاش ئه‌وه‌ى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان له دواى چوار مانگ له بێده‌نگى كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا و به زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیاریدا یانه‌ى نه‌ورۆز وه‌ك پاڵه‌وانى وه‌رزى 2019-2020 دیارى بكات، له‌ئێستادا ئه‌و یانه‌یه خه‌ریكى خۆڕێكخستنه‌وه‌یه بۆ خولى پله‌یه‌كى عێراق.
هێرش کەمال جێگری سەرۆکی یانەی نەورۆز به‌تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport)ی رایگه‌یاند:” دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى چوار مانگ خولى نایابى كوردستان وه‌ستابوو، دواجار یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان بڕیاریدا كه یانه‌ى نه‌ورۆز وه‌ك پاڵه‌وان دیارى بكات، له‌ئێستادا ئێمه چاوه‌ڕوانى كاتى ده‌ستپێكردنى خوله‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌كارییه‌كانمان ده‌ست پێبكه‌ین”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی:” ئێمه هه‌ریه‌ك له یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق و لقى سلێمانى یه‌كێتیه‌كه‌مان ئاگادار كردووەته‌وه كه به‌شدارى خوله‌كه ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى ئه‌وانین، له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌مانه‌وێت تیپه‌كه رێك بخه‌ینه‌وه و ده‌ست بكه‌ین به ئاماده‌كارى هه‌ر شوێنێكى پێكهاتهكهشمان پێویستى به یاریزان بێت ئێمه یاریزانى بۆ ده‌هێنین”.
بڕیاره له مانگى داهاتوو كێبڕكێكانى خوله‌كه ده‌ستپێبكات، جگه له یانه‌ى نه‌ورۆز كه به فه‌رمى داواى كردووه به‌شدارى خوله‌كه بكات چه‌ند یانه‌یه‌كی تر‌ى شارى سلێمانیش به‌شدارى خوله‌كه ده‌كه‌ن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



