
SNN
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئاگر لە کۆگایەکی هەڵگرتنی دەرمان و پێداویستی تەندروستی لە نەخۆشخانەی گشتیی کەرکوک کەوتەوە و بڕێکی زۆر لە پێداویستییەکان سوتان.
دوای گەیشتنی تیمەکانی ئاگرکوژێنەرەوە توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت، بە گوێرەی خەمڵاندنەکانی تەندروستیی کەرکوک، سوتانی ئەو کۆگایە کاریگەریی نابێت لەسەر دابینکردنی پێداویستیی پزیشکی بۆ تووشبووانی کۆرۆنا.
ئەو کۆگایەی کە سوتا یەکێکە لەو 10 کۆگایەی کەرکوک کە دەرمان و پێداویستیی تەندروستی لێهەڵدەگیرێت، کۆگاکەش لە بینایەکی جیادایە و لەناو نەخۆشخانەی گشتیی کەرکوک نییە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئاگرەکە بەهۆی شۆڕتی کارەباوە بووە و بەنزیکەیی لەسەدا 50ی پیداویستییە پزیشکییەکان ئاگری بەرکەوتووە.
نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک ماوەی دوو مانگە تایبەتکراوە بە چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆرۆنا.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



