
وێنە: عەلی حەمەسەعید
SNN-عەلی حەمەسەعید
هەرچەندە دروستكردنی كڵاش بە یەكێك لە پیشە هەرە كۆنەكانی هەورامییەكانی هەرێمی كوردستان دادەنرێت، بەڵام ماوەی چەند ساڵێكە بەهۆی هاوردەكردنی كڵاشی ئامادەكراو لە ئێرانەوە، وەستاكانی دروستكردنی كڵاش لە پیشەكەیان دوورکەوتوونەتەوە، بە وتەی هەورامییەكانیش ئەمە وایكردووە كە پیشەی دروستكردنی كڵاش مەترسی لەناوچوونی لەسەربێت.
لە ساڵانی رابردوودا بەشێكی زۆری هەورامییەكانی نیشتەجێی شارۆچكەی تەوێڵە و ناحیەی بیارە و گوندەكانی دەوروبەری شانبەشانی باخداری سەرقاڵی دروستكردنی كڵاشی هەورامیبوون، كە ناوبانگێكی باشیان پەیداكردبوو، چ لە رووی بەرزی كواڵیتی كەرەستەكانی دروستكردنی كڵاش یاخود لە رووی جوانی و تۆكمەیی دروستكردنی كڵاشەوە، بەڵام ئێستا چەند كەسێك كە بە پەنجەكانی دەست دەژمێردرێن درێژەیان بە پیشەی دروستكردنی كڵاش لە هەورامان داوە.

ئاوێسەر هەورامی، یەكێك لە وەستاكانی دروستكردنی كڵاش لە شارۆچكەی تەوێڵە لە بارەی هۆكاری كەمبوونەوەی ئەو كەسانەی كە سەرقاڵی دروستكردنی كڵاشی هەورامین بە SNNی راگەیاند: تەنها یەك هۆكار نییە كە كاریگەری راستەوخۆی هەبێت لەسەر دووركەوتنەوەی هەورامییەكان لە پیشەكەیان بەڵكو چەند هۆكارێك هەن، لەوانە، لە ساڵانی رابردوودا كاتێك كە دۆخی دارایی حكومەتی هەرێم باش بوو ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییان لە فەرمانگە حكومییەكان دامەزران لەو چوارچێوەیەشدا بەشێكی زۆری ئەوانەی كڵاشیان دروستدەكرد بوونە فەرمانبەر و لە پیشەكەیان دووركەوتنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: هۆكارێكی تر، پەیوەندی بە كۆچكردنی هەورامییەكانەوە هەیە لە تەوێڵە و بیارەوە بۆ شارەكانی تری وەك سلێمانی و هەولێر و هەڵەبجە، بەجۆرێك لەو شارانەدا خۆیان بە پیشەیەكی ترەوە سەرقاڵكردووە و بڕە پارەیەكی زیاتریان دەست دەكەوێت، هەروەها هۆكارێك كە ئێستا زۆر كاریگەری هەبێت ئەوەیە لە ئێرانەوە كڵاشی ئامادەكراو هاوردە دەكرێن بە نرخێكی هەرزان دەفرۆشرێن، ئەمەش وایكردووە كە هاووڵاتییان كەمتر روو لە كڕینی كڵاشی هەورامی بكەن.

نرخی كڵاشی هەورامی لە رووی جۆر و كواڵیتیەوە بەسەر سێ جۆردا دابەشكراون، جۆری یەكەمیان نرخەكەیان دەچێتە 75 هەزار بۆ 80 هەزار دینار، كە ئەمانە باشترین جۆری كڵاشن، جۆری دووەم نرخەكەیان لە 55 هەزار بۆ 60 هەزار دینارە و جۆرێكی مام ناوەندن، هەرچی جۆری سێیەمی كڵاشی هەورامییە نرخەكەیان لە نێوان 30 بۆ 40 هەزار دینارە لە رووی كواڵیتی و شێوازی دروستكردنیانەوە وەك دوو جۆرەكەی دیكە باش نین.

ڕێكەوت خەسرەو، كە پێشتر بە پیشەی دروستكردنی كڵاشی هەورامییەوە سەرقاڵ بووە و ئێستا كاری ئازاد دەكات بۆ SNNی روونكردەوە، بە هۆی ئەوەی لەم چەند ساڵەی دواییدا هاوردەكردنی كڵاش لە وڵاتی ئێرانەوە بە رێژەیەكی زۆر زیادیكردووە و هیچ چاودێری و گومرگێكیان ناخرێتە سەر و هەروەها بە نرخێكی هەرزان دەفرۆشرێن، بەجۆرێك جووتێك كڵاشی ئێرانی بە نزیكەی 15 هەزار دینارە، ئەمە وایكردووە وەستاكانی دروستكردنی كڵاش لە هەورامان كاڵاكانیان بۆ ساغنەبێتەوە و بیر لە پیشەیەكی تر بكەنەوە، هەر ئەمەش وایكردوو كە پیشەی دروستكردنی كڵاش لە هەورامان بەرەو لەناوچوون بچێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، هاوردەكردنی كڵاش لە ئێرانەوە، ناوبانگی كڵاشی هەورامیشی لەكەدار كردووە، چونكە ئەو كڵاشانەی لە ئێرانەوە دەهێنرێن وەك كڵاشی هەورامییەكانی تەوێڵە و بیارە نین نە لە چنیندا نە لە كەرەستەكاندا، بەڵام بەداخەوە هەندێك كەس لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بە نرخێكی هەرزان بە ناوی كڵاشی هەورامییەوە دەیانفرۆشن، هەر ئەمەش وایكردووە كە بە دەیان خێزانی هەورامان بێكار ماونەتەوە و وازیان لە پیشەكەیان هێناوە لەكاتێكدا لە رابردوودا بە سەدان كەس هەبوون لە تەویڵە و بیارە سەرقاڵی ئەو كارەبوون بەڵام ئێستا هەموویان ناگەنە 10 كەس.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8 hours لهمهوپێش



