لێدوانی زیدان لەسەر دۆڕان و کرانە دەرەوەی یانەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکان

زیدان
SNN Sport
لە یاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە قۆناغی شانزە، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای ئیتحاد بووە میوانی یانەی مانچستەرسیتی و لە ئەنجامدا یانە ئینگلیزیەکە توانی بردنەوەکەی بەسەردا دووبارە بکاتەوەو جارێكی تر یاریەکەی 2-1 لێ بباتەوە.
دوای یاریەکە زیدان بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردوو وتی:” ئێمە ناتوانین دڵخۆش بین، بەڵام دەبێت شانازی بەوەوە بکەین کە لەم وەرزە ئەنجامماندا، دوو یاریمان دۆڕاند بەرامبەر بە رکابەرێکی باش، دەبێت بەمە رازی بین، دەرفەتی سەرکەوتنمان هەبوو بەڵام ئەوەمان لە دەستدا”.
دواتر وتی:” ئەمە تۆپی پێیە، لە %95ی وەرزەکە نایاب بووین،من بە ڤارانم وت ئارام بەو سەرت بە بەرزی راگرە، ئەو وەرزێکی گەورەی هەبوو، نابێت تۆمارەکانی کەمبکرێتەوە، من هەست بە دڵتەنگی دەکەم بە دڵنیاییەوە، دەبێت شانازی بکەین کە هەموو شتێکمان کرد لە یاریگا، لە کۆتایدا هەڵەمان کردوو ئەوەش هەموو شتێکی یەکلاکردەوە”.
هەروەها وتی:” دەبێت دان بە ئەوەدا بنێین کە رکابەرەکەمان شایەنی گەیشتن بوو بە قۆناغی داهاتوو، لەگەڵ بردنەوەی یاریەکە، ئەوان دوو یارییان بە نموونەیی ئەنجامدا، ئەوەی پێویست بوو بە دەستی هێنا، ئێمە 15 خولەکی سەرەتا هەڵەی گەورەمان کرد،بەڵام لە تەواوی یاریەکە باش یاریمان کرد، بە تایبەت لە گێمی دووەم”.
لە کۆتایدا وتی:” من هەڵەم نەکردووە بەمشێوەیە لە پیشەی راهێنەریمدا وەک ئەوەی ئەمڕۆ روویدا، بۆیە زۆر بە داخەوەم بۆ ئەو شتانەی بە سەرمدا هات، هیوادارم هاندەران بە داوای لێبووردن رازی ببن،من راهێنەری ریاڵ مەدریدم، پشوویەک وەردەگرین و دواتر دەگەڕێینەوە بۆ وەرزێکی نوێی نایاب”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



