ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس ماڵئاواییان کرد

0
1470
مانچستەرسیتی

SNN Sport

لە یاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە قۆنا‌غی شانزە، یانەی ریاڵ مەدرید  و یۆڤانتۆس ماڵئاواییان لە خولەکە کردوو لە سەر دەستی یانەکانی مانچستەرسیتی و ئۆڵۆمپیک لیۆن کرانە دەرەوە.

 

لە یەکەم یاریدا یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای ئیتحاد بووە میوانی یانەی مانچستەرسیتی و لە ئەنجامدا یانە ئینگلیزیەکە توانی بردنەوەکەی بەسەردا دووبارە بکاتەوەو جارێكی تر یاریەکە 2-1 لێ بباتەوە.

لە سەرەتای یاریەکەو لە خولەکی 9 بەهۆی ڤارانی  بەرگریکارەوە، ستەرلینگ توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ مانچستەرسیتی بکات.

دواتر ریاڵ مەدرید گەڕایەوە بۆ دۆخی یاریەکە، بنزیمە بە لێدانی سەر گۆڵی یەکسانبوونەوەی لە خولەکی 28 کردەوەو یاریەکە لە گێمی یەکەم 1-1 تەواو بوو.

لە گێمی دووەم ریاڵ مەدرید هەوڵی راستکردنەوەی ئەنجامی یاری چوونی دەدات و مانچستەرسیتیش دەیویست گۆڵی زیاتر بکات، سیتیزن توانی جارێکی تر سوود لە هەڵەیەکی تری ڤاران ببینێت و گابرێل خیسۆس توانی گۆڵی دووەم  و بردنەوەی یانەکەی  لە خولەکی 68 بکات.

لە کۆتاییدا یاریەکە 2-1 بە سوودی یانەی  مانچستەرسیتی تەواو بوو، توانی بە ئەنجامی هەردوو یاری چوون و هاتن 4-2 بردنەوە تۆمار بکات و بۆ قۆناغی چارەگی کۆتایی سەربکەوێت و بۆ یەکەمجار زیدان لە خولەکە بکاتە دەرەوە.

 

لە یارییەکی تری ئەم قۆنا‌غە، یانەی یۆڤانتۆس هەرچەندە لە یاریگای خۆی توانی 2-1 لە یانەی لیۆنی فەرەنسی بباتەوە، بەڵام نەیتوانی پلیتێکی قۆناغی داهاتوو ببڕێت و کرایە دەرە.

یۆڤانتۆس لە یاری چوون 1-0 دۆڕابوو، بەڵام بەهۆی ئەو گۆڵەی دیپای لە خولەکی 12 تۆماری کرد، بە فەرمی ماڵئاوایی لە خولەکە کردوو دوو گۆڵەکەی سوودی نەبوو.

دوو گۆڵی یۆڤانتۆس  رۆناڵدۆ لە خولەکەکانی 43 و 60 تۆماری کرد.

 

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this