ریڤاڵدۆ: میسی پشووی وه‌رگرتووه و له پێناو بردنه‌وه یاری دەكات

میسی و ریڤاڵدۆ
SNN Sport
ریڤاڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پێشووی به‌رازیل رایدەگەیەنێت ئه‌و لێدوانانه‌ی له لایه‌ن لیۆنێل میسی كاپتنی یانه‌ی بهرشەلۆنهوه وتراون ، له كاتی تۆڕهبووندا بووه .
ریڤاڵدۆ له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ( ئاس )ی ئیسپانی وتی:” روونه له كاتی كۆتایی یاریدا سه‌رت ده‌كوڵێت و شتی وا ده‌ڵێیت وه‌كو ئه‌وه‌ی میسی وتی ، میسی پشووی وەرگرتوەو له پێناو بردنه‌وه یاری ده‌كات ، به‌ڵام كاتێك له یاریگای خۆت و له به‌رامبه‌ر تیپێكی بچووك ده‌دۆرێیت ، ئه‌و به سه‌رێكی كوڵاوه‌وه قسه ده‌كات، به‌ڵام بێگومان میسی متمانه‌ی به تیپه‌كه‌ی و هاوڕێیه‌كانی هه‌یه “.
هه‌روه‌ها وتی :” بێگومان كه ده‌یه‌وێت نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ده‌ست بهێنێت و ده‌یه‌وێت ئاستێكی زۆر باش پێشكه‌ش بكات ، بێگومان له پێناو ئه‌وه‌دا ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی باشتر له خولی ئیسپانی یاری بكه‌یت، كاتێك به بێ جه‌ماوه‌ر یاری ده‌كه‌یت كارێكی ئاسان نیه ، یاریزان هه‌ن خۆیان ده‌گونجێنن ، به‌ڵام هه‌ندێكی تر پێویستیان به جه‌ماوه‌ر هه‌یه ، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت ئاماده بیت بۆ سه‌رجه‌م یارییه‌كان “.
له كۆتاییدا ریڤاڵدۆ وتی:” هه‌مووان بهرشەلۆنهیان خۆش ده‌وێت و میسی هه‌میشه به شێوه‌یه‌كی باش یاری ده‌كات ، ئەگه‌ر گۆڵ تۆمار نه‌كات ئه‌وه دروستی ده‌كات و كاتێك تیپه‌كه‌ت به شێوه‌یه‌كی باش یاری ناكات ، لیۆ توڕه ده‌بێت، چونكه ده‌یه‌وێت ببێته پاڵه‌وان ، به‌ڵام بێگومان میسی متمانه ده‌كات به هاوڕێیه‌كانی “.
میسی لە یاری بەرامبەر بە یانەی ئۆساسۆنا دوای ئەوەی یانەکەی 2-1 دۆڕا، رەخنەی لە یاریزانەکانی یانەکەی گرت و ئەوکات رایگەیاند ئەگەر لە خولی یانە پاڵەوانەکان دژی یانەی ناپۆلی بەوشێوەیە یاری بکەن دەدۆڕێن.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



