پۆمپیۆ داوای لێکۆڵینەوەیەکی روون دەربارەی کارەساتەکەی بەیروت دەکات

مایک پۆمپیۆ
SNN
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد دەکات دەربارەی تەقینەوە خوێناوییەکەی سێشەممەی رابردووی شاری بەیروت کە نزیکەی 150 کەس تێیدا گیانیانلەدەستدا و زیاتر لە 5000 کەس تێیدا برینداربوون.
پۆمپیۆ رایگەیاند: گەلی لوبنان مافی خۆیەتی داوای لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی بەیروت بکات، ئەرکی حکومەتە کە سەلامەتی گەلەکەی لە پێش هەموو شتێکەوە فەراهەم بکات.
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: “هەست بە دڵتەنگی دەکەین دەربارەی ئەو رووداوە خوێناوییەی کە لە بەیروت روویدا و رۆحی ئەو هەموو هاووڵاتییەی تێدا رۆیشت، دەپاڕێینەوە خوا گیانی رزگاربووەکان بپارێزێت و دووبارە ئەو وڵاتە بنیاتبنرێتەوە”.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: “هیچ وڵاتێک هێندەی ئەمریکا بە سۆز و میهرەبان نییە لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا، هاوکارییەکانمان بەردەوام دەبێت بۆ گەلی لوبنانی تا بەرەو چاکبوونەوە بڕوات لەم کارەساتە”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



