
زیدان و گواردیۆلا لە یاری شەوی رابردووی نێوانیان
SNN Sport
لە یاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە قۆناغی شانزەی نێوان مانچستەرسیتی و ریاڵ مەدرید کاتێک یاریەکە 2-1 بە سوودی کوڕانی گواردیۆلا کۆتایی هات، ئەو راهێنەرە گفتوگۆیەکی کورتی لەگەڵ زیدان ئەنجامداو چەند قسەیەکیان پێکەوە کرد.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یاریەکە گواردیۆلا نهێنی قسەکانی لەگەڵ زیدان ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت:” من لە کاتی قسەکاندا پیرۆزباییم لە زیدان کردووە بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا، هەروەها پرسیاری خێزانەکەیم کردووە، بە هیوام رۆژێک بتوانین نانی ئێوارە بە یەکەوە بخۆین قسە لەسەر هەموو شتێک بکەین”.
لەسەر ئەنجامی یاریەکە وتی:” چەندین دەرفەتمان درووستکردوو 2 گۆڵمان لە 2 هەڵەدا کرد،هەوڵماندا وایان لێبکەین ناوچەی گۆڵی خۆیان جێبهێڵن و هێرش بکەن، بەڵام ئەستەمە بتوانین تیمێکی وەکو ئەوان بڕوخێنین، خولی یانە پاڵەوانەکان هەمیشە قورسە، کاریگەر دەبێت کاتێک یانەی ریاڵ مەدرید دەکرێتە دەرەوە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە ئێمە باشترین یانەین بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان لە ئێستادا”.
لە کۆتایدا وتی:” لە گێمی یەکەم هەوڵماندا بەڵام زۆر لەسەرمان کەوت، لە گێمی دووەم دەرفەتی باشمان دروستکرد بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، کۆرتوا لێدانەکانی بە شێوەیەکی باوەڕپێنەکراو دەگەڕاندەوە، وابزانم شایەنی ئەوەبووین لە قۆناغی چارەگی کۆتایی خولەکە بین”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



