“ئێران و رووسیا و چین هەوڵی دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەدەن”

Voters cast their votes during the U.S. presidential election in Elyria, Ohio, U.S. November 8, 2016. REUTERS/Aaron Josefczyk/File Photo - RTX2STRU
SNN
بەرپرسێکی باڵای هەواڵگریی ئەمریکا هۆشداریدا لەبارەی هەوڵەکانی ئێران، رووسیا و جین بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمساڵی ئەمریکا و رایگەیاند: هەوڵەکانی رووسیا بە ئاراستەی لاوازکردنی چانسی سەرکەوتنی جۆو بایدنە.
ویڵیام ئیڤانینا بەڕێوەبەری ناوەندی ئاسایش و رووبەڕووبوونەوەی هەواڵگری نیشتمانی لە ئەمریکا لە لێدوانێکی دەگمەنیدا رایگەیاند ئەو سێ وڵاتە بە شێوەی ئۆنڵاین زانیاری نادروست لەبارەی هەڵبژاردنەکەی ئەمریکاوە بڵاودەکەنەوە بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر دەنگی دەنگدەران بکەن و متمانەی هاووڵاتییانی ئەمریکی سەبارەت بە ئەم پرۆسە دیموکراسییە کەمبکەنەوە.
ئەو بەرپرسەی هەواڵگریی ئەمریکا باسی لەوەشکردووە: شرۆڤەکارە سیاسییە بیانییەکانیش لای خۆیانەوە هەوڵەکانیان بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنی ئەمریکا چڕکردووەتەوە و گومان لەسەر ئەگەری دزەپێکردنی داتا و زانیارییەکانی هەڵبژاردنەکە و ئەگەری ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکەدا دروستدەکەن.
ئیڤانینا وتووشیەتی: رووسیا وەکو یەکێک لەو وڵاتانەی کە لە هەوڵدایە دەستوەردان بکات سەرنجی لەسەر لاوازکردنی چانسی سەرکەوتنی جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکانە چونکە پێیوایە، ئەو کاندیدە سیاسەتی دژ بە بەرژەوەندییەکانی رووسیا دەبێت.
سەبارەت بە چینیش ئەوەی خستەڕوو: چین خوازیارە ترەمپ بۆ خوولی دووەمی سەرۆکایەتی هەڵنەبژێردرێتەوە و چین سیاسەتەکانی ترەمپ بە “پێشبینی نەکراو” وەسفدەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران کاردەکات بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروست بەشێوەی ئۆنڵاین.
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بڕیارە لە 3ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا ئەنجامبدرێت، ترەمپ و بایدن دوو کاندیدی سەرەکی هەڵبژاردنەکەن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



