گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 8/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا 8/8/2020
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە (8/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- دوو دیاری و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە.
- ریاڵ مەدریدی تەمبەڵ بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی کە زۆر جددی بوو لە یاریەکە، بەوهۆیەوە ریاڵ مەدرید لە چارەگی کۆتایی بوونی نیە.
- ڤاران هۆکاربوو بۆ کرانە دەرەوەی ریاڵ مەدرید بەو دوو گۆڵەی لە یانەکەی کرا.
- بنزیمە هیوای بۆ یانەکەی گەڕاندەوە، بەڵام نەیتوانی شتی تری زیادە بە زیدان بدات.
- زیدان بۆ یەکەمجار لە خولی یانە پاڵەوانەکان کرایە دەرەوە.

ئاس:
- نقومبوون.
- مانچستەرسیتی 2-1 ریاڵ مەدرید.
- دوو هەڵەی ڤاران ریاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکان دەکاتە دەرەوە دژی مانچستەرسیتی.
- بەرگریکارە فەرەنسیەکە دان بە هەڵەکەی خۆیدا دەنێت لە یاریگای ئیتحاد دژی مانچستەرسیتی جیاوازی دروستکردووە.
- ڤاران توانی دوو گۆڵ بە ستەرلینگ و گابرێل خیسۆس بدات و بەوهۆیەوە یانەکەی کرایە دەرەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- بەرەو شاری لیشبوونەی پۆرتوگالی بە بێ ریاڵ مەدرید.
- یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ دەیەوێت گۆڕانکاری لە ئەنجامی یاری چوون بکات بەرامبەر بە یانەی ناپۆلی و بۆ چارەگی کۆتایی سەربکەوێت.
- دوو هەڵەی ڤاران هۆکاربوون بۆ کرانە دەرەوەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی کە لە یاریەکەدا باشتر دەبینرا.
- یانەی لیۆن 2-1 بە یۆڤانتۆس دەدۆڕێت و دەکرێتە دەرەوە سەرەڕای دوو گۆڵی کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

سپۆرت:
- رووی لیشبوونە.
- یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بۆ چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ جاری 13ی لەسەر یەک لە مێژوویدا سەربکەوێت.
- ئەنجامی 1-1ی یاری چوون دژی ناپۆلی لە یاریگای سان پاولۆ بۆ کیکی سیتین باشە، بەڵام ئەو نایەوێت متمانە بە ئەنجامی یاری چوون بکات.
- دوو هەڵەی ڤاران دەبێتە هۆکاری کرانە دەرەوەی ریاڵ مەدرید لە خولەکە دژی یانەی مانچستەرسیتی.
- یۆڤانتۆس بە ئەنجامی 2-1 لە لیۆن دەباتەوەو رۆناڵدۆ دوو گۆڵەکە دەکات، بەڵام دەکرێتە دەرەوە.

More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



