هاوشێوەی تمەن لیرەی تورکی نزمترین ئاستی لە مێژووی خۆیدا تۆمارکرد

لیرەی تورکی
SNN
ماوەی دوو هەفتەیە بەبێ وەستان لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزینی بەهاکەی و چاودێرانی ئابووری دۆخی لیرەی تورکی هاوشێوەی تمەن ئێرانی لێکدەدەنەوە و دەڵێن داهاتووی ئەو دراوە لە مەترسیدایە.
بەهای لیرەی تورکی لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا 3.5% بەهاکەی لەدەستداوە بەجۆرێک هەر دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر 7.31 لیرەی تورکییە، کە ئەمە کەمترین ئاستە لە مێژووی خۆیدا تۆماری کردبێت.
چاودێرانی ئابووری تورکیا هۆکاری داڕمانی بەهای لیرە دەگێڕنەوە بۆ سێ هۆکاری گرنگ، کە یەکەم هۆکار هەڵاوسانی هاوردە، کەمبوونەوەی دراوی بیانی لە وڵات، لەگەڵ قەیرانی کۆرۆنا، بۆیە وا پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفەتەیە بەهای لیرە بە ڕێژەی %4 دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.
لە ساڵی 2018وە بەهای لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین، ئەمەش دۆخێکی دەروونی خراپی لای هاووڵاتییانی تورکیا دروست کردووە بەجۆرێک کە دەبینن دراوەکەیان بەردەوام لە دابەیزن بەرامبەر دۆلار و یۆرۆ و هیچ کارێکیشیان لەدەست نایەت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



