کازمی داوای ئاشکراکردنی بەپەلەی موڵک و سامانەکانی وەزیرەکانی عێراق دەکات

موستەفا کازمی
SNN
مستەفا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە وەزیرەكانی كابینەكەی دەكات فۆرمی ئەستۆپاكی پڕ بكەنەوە و موڵك و ماڵ و پارەكانیان ئاشكرا بكەن.
لەڕاگەیەنراوێكدا حەیدەر مەجید بەرپرسی نوسینگەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە: سەرۆك وەزیران داوای لەئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران كردووە فۆرمى ئەستۆپاكی دارایی گشتی بۆ ساڵی 2020 پڕ بكەنەوە.
دەشڵێت: بڕیارەكە لە كۆبونەوەی هەشتەم كە لە چوارى ئەم مانگە بەڕێوەچووە دەركراوە و داوا كراوە فۆرمەكە پڕ بكرێتەوە و بەپەلەش ڕەوانەی دەستەی دەستپاكی عێراق بكرێت، حەیدەر مەجید باسی لەوەشكردووە، بڕیارەكە پاڵپشتە بەیاسایی دەستەی دەستپاكی ژمارە 30ی ساڵی 2011، لەبارەی دەستكەوتنی ماڵ و سامان بەشێوەیەكی نایاسایی.
بەپێی بڕگەی یەكەمی مادەی 16 ی یاساكە، لەسەر هەموو ئەوانە پێویستە كە فەرمانبەرن یاخود خاوەن پلەیەكی باڵای بنەڕەتی یاخود بەوەكالەتن فۆرمی ئەستۆپاكی پڕ بكەنەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



