
وێنەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ى بۆشایى ئه‌منى نێوان كفرى بۆ خورماتوو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق رێكکه‌وتن و سه‌نگه‌ریان دروستكردووه و به‌یه‌كه‌وه ناوچه‌كه ده‌پارێزن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانى لیواى 136 پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له سنوورى كفرى به SNNى راگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوپاى عێراق به مه‌به‌ستى پاراستن و پڕكردنه‌وه‌ى بۆشایى ئه‌منى هاتنه ناوچه‌ى قۆریى چایی نزیك فكرى و جێگیربوون، له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش له سنوورى خۆیانه‌وه پێشڕه‌ویان كردووه بۆ نزیك هێزه‌كه‌ى سوپاى عێراق.
وتیشى “پێشتر ناكۆكى دروستبوو له‌سه‌ر هاتنه‌پێشه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوپاى عێراق له‌و ناوچه‌یه، به‌ڵام دواتر به رێكکه‌وتن بڕیاردرا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش بچنه پێشه‌وه و ئێستا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه شه‌ش سه‌نگه‌رى لێداوه له ناوچه‌ى كارێزه‌وه چووه‌ته پێشه‌وه بۆ ناوچه‌ى قۆرى چایى و به‌رامبه‌ر هێزه‌كه‌ى سوپاى عێراق جێگیربوون”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى پێشمه‌رگه باسیشى له‌وه‌كرد، پێشتر سوپاى عێراق به بیانووى پاراستنى ناوچه‌كه هاتبووه پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له جموجۆڵى چه‌كدارانى داعش بكه‌ن، به‌ڵام پێشمه‌رگه رازى نه‌بوون و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هاتنه‌پێشه‌وه‌ى سوپاى عێراق هێزى پێشمه‌رگه‌ش چوونه‌ته پێشه‌وه و حاڵى حازر به یه‌كه‌وه له ناوچه‌كه‌دان و هه‌ردوو هێزه‌كه نزیكه‌ى 500 مه‌تر له یه‌كه‌وه دوورن.
له ماوه‌ى رابردوودا هێزێكى سوپاى عێراق هه‌تاوه‌كو دوابازگه‌ى پێشمه‌رگه له كفرى ده‌یوست پێشڕه‌وى بكات و جێگیربێت، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه رێگریان لێكراوه و دواى نزیكه‌ى یه‌ك مانگ له كۆتاییدا هه‌ردوولا رێكکه‌وتن بۆشایى ئه‌منى ناوچه‌كه به یه‌كه‌وه بپارێزن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



