گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 8/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا

مانشێتی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە (8/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەمشێوەیە بوو…
لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:
- شەوێکی رەش.
- لە خولی یانە پاڵەوانەکان سەرەڕای ئەوەی یۆڤانتۆس 2-1 لە یانەی لیۆن دەباتەوە بەڵام دەکرێتە دەرەوە.
- ئەنێلی سەرۆکی یانەکە بێهیوایە:” دەبێت ئێستا هەڵسەنگاندن بکەین”.
- ساری لە مەترسیدایە: سیمیۆنی ئینزاگی و زیدان بۆ شوێنەکەی دەردەکەون.
- یانەی لیۆن بە لێدانێکی سزا سەرەتا پێشکەوت،دواتر رۆناڵدۆ توانی بە لێدانی سزا گۆڵێک بکات و گۆڵی دووەمی بە شێوەیەکی نایاب کرد، بەڵام بەس نەبوو.
- ساری:” دەمەوێت رێز لە گرێبەستەکەم بگرم”.
- ناپۆلی بۆ یاری ئەمشەو دژی بەرشەلۆنە متمانەی بە خۆی هەیە.
- یانەی بەرشەلۆنە چەندین کێشەی هەیە و دەبێت گاتووزۆ ئەو دەرفەتانە بقۆزێتەوە.
- لە یاریگای کامپ نۆ بڕیاری بەشداریکردنی ئینسینی لە ساتەکانی کۆتایی دەدرێت.
- لە رۆژی دووشەممە یاری ئینتەرمیلان و بایەرلیڤەرکوزن لە خولی یۆرۆلیگ هەیە.

کۆرێری دیلۆ سپۆرت:
- ماڵئاوایی ماوریسیۆ ساری راهێنەری یۆڤانتۆس.
- لیۆنی گارسیای راهێنەر بۆ چارەگی کۆتایی سەردەکەون سەرەڕای ئەوەی 2-1 لە تۆرینۆ بە یۆڤانتۆس دۆڕان.
- یۆڤانتۆس لە دەرەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانە: دوو گۆڵی رۆناڵدۆ بەس نەبوو.
- ساری:” من وێران بووم”.
- راهێنەرەکە دەڵێت:” یارییەکی نایابمان ئەنجامدا، رێزی ئەو گرێبەستەش دەگرم کە لەگەڵ یانەکە هەمە”.
- پیانیچ:” لە خولە ئەوروپییەکان دەبێت کاری زیاتر بکەیت”.
- ناپۆلی وەکو ئەوە وایە بەسەر شاخی ئەڤەرێستدا سەربکەوێت.
- ئەمشەو رووبەڕووی بەرشەلۆنە دەبێتەوە دوای ئەوەی یاری چوونی 1-1 تەواو کرد.
- گاتووزۆ:” ئینسینی ئەگەر لە %100 ئامادە نەبێت یاری پێناکرێت”.

تۆتۆ سپۆرت:
- ساری لە دەرەوەیە.
- سەرەڕای ئەوەی رۆناڵدۆ نموونەیی بوو، یانەی یۆڤانتۆس لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە قۆناغی شانزە دەکرێتە دەرەوە.
- ئەمە شکستهێنانی سارییە،ئەو نەیتوانیوە،ستایڵی تایبەتی تیپەکەی خۆی هەبێت، دیبالا دەخاتە ناوەوەو تووشی پێکان دەبێت.
- ئیبراهیمۆڤیچ هەنگاوێکی ماوە بەڵێ بۆ ئەیسی میلان بکات بۆ مانەوە.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



