لە مەرزی باشماخ هاتنی ئۆتۆمبێلی ئێرانی زیاترە لە ڕۆشتنی ئۆتۆمبێلی عێراقی

مەرزی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، ئاماژە بەوەدەكات بە گوێرەی جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان هاتن و چوونی هاووڵاتییان لە مەرزی باشماخەوە بۆ ئێران بەردەوامی هەیە و تا ئێستا 411 هاووڵاتی ڕۆشتوونەتە ئێران، زۆرترین ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری ئێرانیش هاتونەتە مەرزەكە بەڵام ڕێگەنادرێت شۆفێرە بارهەڵگرە ئێرانیەكان بێنە ناوخاكی هەرێم.
موختار حاجی عەلی، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوندیەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بەSNNی راگەیاند: دوابەدوای دەركردنی چەند بڕیارێكی تایبەت بە خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا و دواتر ڕێگەدان بە هاتووچۆكردنی هاووڵاتییان لەڕێگەی مەرزی باشماخەوە، تا ئێستا 411 هاووڵاتی لە ڕێگەی مەرزەكەمانەوە هاتوونەتە هەرێم بەبێ ئەوەی هیچ بڕەپارەیەكییان لێوەربگیرێت بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنین بۆیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، “تەنیا لە مانگی رابردوودا لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ حەوت هەزار و 450 بارهەڵگری عێراقی چوونەتە دیوی ئێرانی مەرزی باشماخ حەوت هەزار و 832 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگی ئێرانی هاتوونەتە دیوی هەرێمی كوردستانی مەرزی باشماخ، بەڵام بە مەبەستی ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕێگە بە هیچ شۆفێرێكی ئێرانی نادرێت بە ئۆتۆمبێلەكانیانەوە بێنە ناوشارەكانی هەرێمی كوردستان بەڵكو هەر ناومەرزەكە بارەكانیان دەگوازرێتەوە بۆ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانی هەرێم”.
لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، ئەو شۆفێرە بارهەڵگرانەی هەرێم كاتێك دەچنە دیوی ئێران سەرەڕای جێبەجێكردنی سەرەجەم ڕێكارە تەندروستییەكان لە هەمان كاتیشدا لەكاتی گەڕانەویاندا پشكنینیان بۆ ئەنجامدەدرێت، خۆشبەختانەش لە ئێستادا دۆخی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوو لە كەمبوونەوەیە بە بەراورد بە سێ مانگی رابردوو.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6 hours لهمهوپێش



