
ساری
SNN Sport
دوای ئەوەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئەمڕۆ بە فەرمی راهێنەری یانەکەی ماوریسیۆ ساری لە پۆستەکەی دورخستەوە، ئەمەش پاش ئەوەی لە یاری شەوی رابردوو بەرامبەر بە یانەی لیۆنی فەرەنسی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کرانە دەرەوە، لە ئێستادا یانەکە 3 راهێنەری کاندیدکردووە بۆ ئەوەی شوێنی بگرنەوە.
پێگەی کالچیۆ میرکاتۆ بڵاوکردووەتەوە، هەریەکە لە زیدانی راهێنەری ئێستای ریاڵ مەدرید ، پۆچتینۆی راهێنەری پێشووی تۆتنهام و سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری ئێستای یانەی لازیۆ یەکێکیان شوێنی ساری لە یانەی یۆڤانتۆس لە وەرزی داهاتوو دەگرنەوەو چیتر ئەو راهێنەرە ئیتاڵیە کار لە ریزەکانی خانمە پیرەکە ناکات.
هەواڵی دوورخستنەوەی زیدان لە یانەی ریاڵ مەدرید و پەیوەندیکردنی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو یانەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کرایە دەرەوە، بەڵام زیدان لە کاتی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە رایگەیاند، لە وەرزی داهاتوو لە یانەی ریاڵ مەدرید دەمێنێتەوە.
ساری لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس توانی خولی ئیتاڵیا بباتەوە،بەڵام دووەمی جامی ئیتاڵیا و سوپەر بوو، لە خولی یانە پاڵەوانەکانیش لە قۆناغی شانزە لەسەر دەستی یانەی لیۆنی فەرەنسی کرایە دەرەوە، ئەمەش سەرۆک و ئیدارەی یانەکەی تووڕە کرد، چونکە یانەکە بەهۆی خولی یانە پاڵەوانەکانەوە ئەلێگری لە پۆستەکەی دوورخستەوەو ساری بە راهێنەر دیاری کرد.
رسميا | ساري يرحل عن صفوف يوفنتوس.
pic.twitter.com/XXvVGg7hGr— JuventusFC (#Stron9er 🏆🏆🏆🏆🏆🏆🏆🏆🏆) (@Juventusfcar) August 8, 2020

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



