لە ڕاپەڕین سەدان دۆنم زەوی بە چەڵتوک چێنراوە و جوتیاران دهڵێن: بازاڕمان باشه

زوییهكى چێنراو به چهڵتوك له دهشتى بیتوێن | فۆتۆ: SNN
SNN – محەمەد مستەفا
بەهۆی بوونی زێی بچوک و دەیان سەرچاوەی ئاوی سروشتی لە دەشتی بیتوێن و پشدەر، بەشێک لە جوتیارانی دەشتی بیتوێن و پشدەر سەدان دۆنم زەويیان بە چەڵتوک (برنج) چاندووە و وەک جوتیاران خۆشیان باسی دەکەن “لە بازاڕ خواستی زۆر لە سەر برنج هەیە و نرخیشی بەرزە”.
” لە دەشتی بیتوێن 4 جۆر برنج بەرهەم دەهێنرێت “
ئەرسەلان ئیبراهیم، جوتیارێکی دۆڵى شاورێیە لە قەزای ڕانیە بە (SNN)ی راگەیاند: “لە دۆڵی شاورێ لە ساڵی 1940 ەوە دەستکراوە بە چاندنی چەڵتوک، ساڵانەش بەگوێرەی بوونی ئاو لە سنوورەکە چەڵتوک دەچێنرێت، چەندین ساڵ بەهۆی وشکەساڵی و نەبوونی ئاوی پێویست نەتوانراوە چەڵتوک بچێنن، چونکە چەڵتوک لە هەموو جۆرە بەروبومێکی تر زیاتر پێویستی بە ئاو هەیە چاندن و بەرهەمهێنانی چەڵتوکیش ساڵانە دەکەوێتە نێوان مانگی نیسان بۆ مانگی كانوونى دووهم”.
وتیشى: “لە سنووری دۆڵی شاورێ و دەشتی بیتوێن چوار جۆر جەڵتوک بەرهەمدەهێنرێت کە بریتین لە (سەدر ، نەسڕ ، قوڵەسوور و بازیان ) کە جگە لە برنجی (نەسڕ ) هەموویان برنجی کوردین و نرخەکەشی لە هەموویان گرانترە، نرخی هەر تەنەکەیەک لە چەڵتوکی نەسڕ بە نزیکەی 65 هەزار دیناره واتا نرخی کیلۆیەک چەڵتوکی نەسڕ بە نزیکەی 4 هەزار دینارە، تەنەکەیەک چەڵتوکی جۆری (سەدر) نرخەکەی دەگاتە 55 هەزار دینار، واتا نرخی کیلۆیەک چەڵتوکی (سەدر) ی بە 3 هەزار دینار تا نزیکەی 3500 دینارە”.
ئەو جوتیارەی دۆڵی شاورێ باس لەوەشدەکات: “گەر بێتو حکومەت هاوکاری جوتیاران بکات دەشتی بیتوێن شوێنێکی لەبارە بۆ بەرهەمهێنانی برنجی کوردی بەهۆی زۆری سەرچاوەی ئاو، بە بەرهەمی ساڵانەی برنجی کوردی خۆمان بڕە پارەیەکی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ ناوخۆی بازاڕەکانی هەرێم و کەمتر پارە بۆ کڕینی برنج دەچێتە دەرەوەی وڵات”.
” زێی بچوک سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ چاندنی چەڵتوک “
لە گوندی گەرمکانی قەزای پشدەر کە دەکەوێتە سەر زێی بچوک بە سوود وەرگرتن لە ئاوی زێیەکە بەشێکی زۆری جوتیارانی گوندەکە چەڵتوکیان چاندووە لەو بارەیەوە بڕوا گەرمكەيی خەڵکی ئەو گوندە بە SNN ی راگەیاند: “بە سوودوەرگرتن لە ئاوی زێی بچوک بەشێکی زۆر لە جوتیارانی گوندەکەیان لە بەهاری ئەمساڵەوە دەستیان کردووە بە چاندنی چەڵتوک و زۆرترین جۆری (سەدڕ) یان چاندووە، چاوەڕێش دەکرێت لە ساڵانی داهاتوو ژمارەیەکی زۆرتری جوتیار رووبکەنە چاندن و بەرهەمهێنانی چەڵتوک”.
بڕوا باسی لەوەشکرد: “لە ئێستادا لە بازاڕدا خواستی زۆر لەسەر برنج هەیە و نرخیشی زۆر باشە، بە نموونە نرخی هەر کیلۆیەک چەڵتوکی جۆری (سەدڕ ) بە بڕی نزیکەی 3 هەزار دینارە، بەڵام بە لێکراوی واتا برنجی ئامادەکراو نرخی کیلۆیەکی بە نزیکەی 3500 تا 4000 هەزار دینارە، ئەمەش بۆ جوتیار نرخێکی باشە، گەر بێتو حکومەت هاوکاری جوتیار بکات لە پێدانی پەین و بە بازاڕکردن ژمارەیەکی زۆر جوتیار روو دەکەنە چاندنی چەڵتوک”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



