
ئۆتۆمبێلێکی سوپای پاسداران
SNN – محەمەد مستەفا
ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی پاسدارانی ئێرانەوە تەقە لە شوانێکی دانیشتووی قەزای پشدەر كراوه و بریندار بووه.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە SNNی راگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ شوانێکی گەنجی تەمەن 30 ساڵی دانیشتووی ناحیەی ژاراوەی قەزای پشدەر بە برینداری گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە گوللەیەک بەر روومەتی کەوتبوو”.
وتیشی: “بە وتەی کەسوکارەکەی ئەو شوانە لەسەر سنوور سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی بووە و لە لایەن هێزەکانی پاسدارانى ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و گوللـەیەک بەر روومەتی کەوتووە”.
وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین باسی لەوەشکرد: “پاش ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی ئەو شوانە بریندارە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



