لوبنان دەسووتێت..لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا کوژراوێک لە هێزە ئەمنییەکان ههیه و زیاتر لە 250 کەس بریندارن

خۆپیشاندانەکانی لوبنان
SNN
دوای تەقینەوە خوێناوییەکەی بەندەری لوبنان، خۆپیشاندانی سەرتاسەری و تووند سەری هەڵداوە لەو وڵاتە و داوای وازهێنانی میشال عۆن سەرۆک و حەسان دیاب سەرۆکوەزیرانی لوبنان دەکەن.
خۆپیشاندەران چوونە ناو بینای وەزارەتی دەرەوەی لوبنان و بۆ بڵاوەپێکردنیشیان، پۆلیس غازی فرمێسکڕێژی بەکارهێناوە، تائێستاش 250 بریندار لە ریزی هاووڵاتیاندا تۆمار کراوە.
هەر بەهۆی تووندیی خۆپیشاندانەکانەوە، کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە و کاتێک خەڵک ویستوێتی بچێتە ناو بینای پەرلەمانەوە، سوپا بە چەک وەڵامی داونەتەوە.
خۆپیشاندەران دهستیان گرتووه بهسهر بینای وەزارەتی دەرەوە، ئابووری، وزە و کۆمەڵگەی بانکەکان
سوپاش لای خۆیەوە داوا دەکات هاووڵاتییانی ناڕازی دان بەخۆیاندا بگرن و نەبنەهۆی ئاژاوە و کاولکاریی زیاتر بۆ وڵات.
رۆژی سێشەممە 4ی ئەم مانگە، تەقینەوەیەک لە بەندەری بەیروت روویدا و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 158 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 5 هەزار کەسیش برینداربوون.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



