
كۆمهڵێك پارچه زهوى ئامادهكراو بۆ دابهشكردن | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە رایدهگهیهنێت: سەرجەم كاروبارەكانی تایبەت بە دابەشكردنی رووبەری 530 دۆنم زەوی تەواوبووە بۆ دابەشكردنی بەسەر وارسی یەك شەهیدەكانی هەڵەبجە و شەهیدانی سەنگەری لایەنە سیاسیەكان و فەرمانبهران و مامۆستایان.
عەبدولحەكیم مەجید، جێگری سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “سەرجەم كاروبارەكانی تایبەت بە چارەسەركردنی گرفتی زەوی كەرتی 24 جەلیلە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە چارەسەركراون، ئەوەش دوای ئەوەی توانرا وێنەی تۆمار بۆ سەرجەم پارچە زەوییەكان دروستبكرێت و قەرەبووی خاوەن زەوییەكان بكرێتەوە”.
وتیشى: “رووبەری ئەو زەوییە ئامادەیە بۆ دابەشكردن بەسەر: وارسی یەك شەهیدەكانی هەڵەبجە، شەهیدانی سەنگەری لایەنە سیاسیەكان، فەرمانبەران و مامۆستایان، لە رووبەری 530 دۆنم زهویدا، لە كاتێكدا پێشتر بەهۆی قەرەبوونەكردنەوەی خاوەنی ئەم زەویانە نەمانتوانی دابەشیان بكەین”.
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “لە چەند رۆژی داهاتوودا بەشێوەی تیروپشك دەستدەكەین بە دابەشكردنی ئەو زەویانە، سەرەتا زەوی دەدرێتە خاوەنى یەك شەهیدەكان، چونكە ئەوان ماوەیەكی زۆرە ژمارەیان وەرگرتووە، بەڵام زەویان پێنەدراوە، پاشان وارسی شەهیدانی سەنگەری لایەنە سیاسییەكان، ئەوەشی دەمینێتەوە دەدرێتە ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی كە فەرمانی وەرگرتنی زەویان هەیە و تا ئێستا وەریان نەگرتووە كە ژمارەیان زیاترە لە 500 مامۆستا و فەرمانبەر دەبێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


