
بەغدا
SNN
رێکخراوی (هێرتیج) ی ئەمریکی کە ئاستی ئازادی ئابووری وڵاتان دیاریدەکات، لە ریزبەندییەکی نوێیدا دەریخستووە عێراق 181هەمین وڵاتە لەرووی ئازادی ئابوورییەوە، ئەمەش لەکۆی 186 وڵات.
بە گوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوەکە کە بۆ ئەمساڵ بڵاویکردووەتەوە، تەنیا پێنج وڵات لەرووی ئازادی ئابوورییەوە لە عێراق خراپترن کە ئەوانیش لیبیا، لیختنشتاین، سۆماڵ، سوریا و یەمەنن.
لە ریزبەندییەکەدا سەنگافورە لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدا هاتووە کە لە ئازادی ئابوورییدا پێشەنگە و رێژەی 89.4%ی بۆ دانراوە، لەدوای ئەویش هەرێمی هۆنگ کۆنگ دێت کە رێژەی 89.1ی بۆ دیاریکراوە، نیوزلەنداش لە پلەی سێهەمدایە بە رێژەی 84.1%.
رێکخراوەکە یاساکانی خاوەندارێتی، دەستپاکی حکومەت، کراوەیی بازاڕەکان بۆ بازرگانیکردن و وەبەرهێنان بە پێوەرەکانی ئازادی ئابووری وڵات دادەنێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



