“به هاوكارى خێرخوازان ده‌ستمانكردووه‌ته‌وه به جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كانى هه‌ولێر”

مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر
SNN
جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌ستمانكردووه‌ته‌وه به جێبه‌جێكردنى پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ناو هه‌ولێر، ده‌شڵێت: “به هاوكارى خێرخوازان و چه‌ند به‌ڵێنده‌رێك كه به قه‌رز پرۆژه‌كان جێبه‌جێده‌كه‌ن پرۆژه‌كان ته‌واوده‌كه‌ین”.
مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى خزمه‌تگوزارى له هه‌ولێر به‌سه‌ر كرده‌وه و دواتر له به‌رده‌م میدیاكان باسى دۆخى پرۆژه‌كانى كرد له هه‌ولێر و وتى: “له ئێستادا به‌هۆى دۆخى داراییه‌وه پاره‌ى پێویستمان له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام سوپاسى خێرخوازان ده‌كه‌ین كه هاوكاریمان ده‌كه‌ن، به هاوكارییه‌كانى ئه‌وان و له‌ڕێگه‌ى چه‌ند به‌ڵێنده‌رێكه‌وه كه ئاماده‌ن به قه‌رز پرۆژه‌كان ته‌واوبكه‌ن، ده‌ستمانكردووه‌ته‌وه به چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى خزمه‌تگوزارى و ته‌واویان ده‌كه‌ین”.
وتیشى: “پرۆژه‌ى قیر و كۆنكرێتكردنى چه‌ند گه‌ڕه‌كێكمان ده‌ستپێكردووه، ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى رووبه‌ریان فراوان نییه و كۆڵانى بچوك بچوكیان تێدایه كۆنكرێت ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌شى كه فراوانن كۆڵانه‌كانیان قیریان ده‌كه‌ین”.
جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر باسى له داخستنى رێگاى هه‌ولێر و كۆیه كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “سبه‌ى رێگاى هه‌ولێر و كۆیه داده‌خه‌ین بۆ ماوه‌یه‌ك، چونكه ئه‌و رێگایه چاككردنى تێدایه و تیمه‌كانمان كارى تێداده‌كه‌ن”.
رۆژى هه‌ینى به‌هۆى خراپى رێگاوبانه‌وه له‌سه‌ر رێگاى كۆیه هه‌ولێر سێ ئۆتۆمبێل پێكیاندادا و به‌و هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سى تریش برینداربوون.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



