
فەرەیدون فەتاح، یەكێكه لە جوتیارانی گوندی مەستەكانی له سنووری دەشتی شارەزوور
SNN
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وەک نوێنەری کەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی كێشه و گرفته‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی گەیاندە وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق و سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی عێراق.
لەوبارەیەوە وەسفی خەلیل، راوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند “لە کۆبوونەوەیەکماندا لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق و سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی عێراق و چه‌ندین كه‌سایه‌تی پسپۆڕ له بواری كشتوكاڵ و په‌رله‌مانتاران و خاوه‌نكاران لە بەغدا کێشەکانی جوتیارانی کوردستان‌مان تاوتوێ کرد و یاداشتێکی حەوت خاڵیمان لەبارەی کێشەکانی جوتیارانی کوردستان، دا به ئامادەبووانی كۆبوونه‌وه‌كه”.
وەسفی خەلیل ئاماژەی به‌وه‌شكرد: له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا، ته‌نیا ئێمه وه‌ك ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كێشه و گرفته‌كانی جوتیارانمان گه‌یانده به‌رپرسانی عێراق، كه ئەوانیش لای خۆیانه‌وه به‌ڵێنیان پێداین، به دواداچونی جدی بۆ خاڵه‌كانی نێو یادا‌شته‌كه‌مان ده‌كه‌ن و هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ به مه‌به‌ستی بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ و زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا.
ناوەڕۆکی خاڵەکانی یاداشتەکەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بریتییە لە:
١- یەکخستنی گومرگی سەر بەرھەمی ھاوردە لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان.
٢- پێویستە ھاوشێوەی جوتیارانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق سوتەمەنی بۆ خانووە پلاستیکەکانی جوتیارانی کوردستان دابین بکرێت.
٣- پێویستە لیژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا پێکبھێنرێت کە بریتیبێت لە بوارەکانی ڤێتەرنەری و سامانی ئاژەڵ بە مەبەستی چاودێریکردنی نەخۆشییە ناوخۆیی و درمییەکان کە رووبەڕووی ئاژەڵ دەبێتەوە، دەستنیشانکردنی دەرمان چارەسەر و دابەشکردنی بەشێوەیەکی مەرکەزی بەسەر ھەموو پارێزگاکانی عێراق و کوردستاندا.
٤- پێویستە پشکی ھەرێمی کوردستان لە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە لایەن وەزارەتی بازرگانییەوە زیاد بکرێت و ھاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق بێت.
٥- قەرزە کشتوکاڵییەکانی گەنمی جوتیارانی کوردستان بدرێتەوە کە ساڵانی رابردوو گەنمیان رادەستی وەزارەتی بازرگانی عێراق کردوە.
٦- ھەماھەنگی بکرێت لە ھەناردەکردنی ئەو بەرھەمە کشتوکاڵییانەی کە لە پێداویستی ناوخۆ زیاترە بۆ دەرەوەی عێراق.
٧- پێویستە لیژنەکی ھاوبەش لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق پێکبھێنرێت بۆ دەستنیشان کردنی ئەو بەرھەمە کشتوکاڵییانەی کە باجی گومرگیان لەسەر دادەنرێت، ئەو بەرهەمە کشتوکاڵیانەش كه بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنیان دەدرێت.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



