
رۆناڵدۆ،پێلی و میسی
SNN Sport
میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە و کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس، نزیکن لە شکاندنی دوو ژمارەی مێژوویی پێلی ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیلی.
میسی بە تۆمارکردنی 10 گۆڵی تر دەتوانێت ژمارە مێژوویەکەی پێلی ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیلی بشکێنێت و دەیکات بە ناوی خۆیەوە.
رۆژنامەی ئاس ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، میسی زۆر نزیکە ژمارەکەی پێلی بشکێنێت کە تۆمارکردنی 643 گۆڵە و ئەفسانە بەرازیلیەکە ئەو ژمارەی لەگەڵ تەنیا یەک یانەو یانەی سانتۆسی بەرازیلی تۆماری کردووە.
میسی بەو گۆڵەی لە یانەی ناپۆلی ئیتاڵی کرد لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا،توانی گۆڵی ژمارە 634 بە درێسی بەرشەلۆنەوە بکات و بە تۆمارکردنی 9 گۆڵی تر دەتوانێت ژمارەی پێلی یەکسان بکاتەوەو بە 10 گۆڵی تر دەیشکێنێت.
هەروەها رۆناڵدۆش هەڕەشەیەکی ترە لەسەر پێلی و نزیکە ژمارەکەی ئەو یاریزانە بشکێنێت کە تێیدا پێلی زۆرترین گۆڵی لەگەڵ یانەو وڵاتەکەی کردووە کە 776 گۆڵە.
رۆناڵدۆ توانیویەتی 737 گۆڵ لە مێژووی یاریکردنی لەگەڵ ئەو یانانەی یاری بۆ کردووەو لەگەڵ وڵاتەکەی بکات، کە 638 گۆڵی لەگەڵ یانەکان بووە لە 852 یاریدا.
لە 164 یاری بۆ پۆرتوگال ئەنجامیداوە،رۆناڵدۆ توانیویەتی 99 گۆڵ بکات.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



