
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی
SNN
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاهای، سکاڵای یاسایی دژ بە 41 بەرپرسی ئەمنی و سیاسی عێراق تۆمارکراوە و لە ئەمڕۆشەوە دانیشتنی دادگا دەستپێدەکات.
فایەق شێخ عەلی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێکیدا نوسیویەتی: “ئەمڕۆ دووشەممە، لەلایەن عەلی فازڵ سەرۆکی رێکخراوێکی عێراقی ئەمریکی بۆ بنەبڕکردنی گەندەڵی لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لاھای سکاڵا لەسەر 41 بەرپرسی عێراقی تۆماردەکرێت کە بە فالح فەیاز دەستپێدەکات و بە حامد جەزائیری کۆتایی دێت و لە ژمارە شەشی نێو لیستەکەدا ناوی ھادی عامری ھاتووە”.
ئەوەشی ئاشکراکرد، لای خۆیەوە پاڵپشتی لە عەلی فازڵ دەکات و لەوبارەوە ھاوکاری دەبێت.
ھاوکات عەلی فازڵ، سەرۆکی رێکخراوێکی عێراقی ئەمریکی بۆ بنەبڕکردنی گەندەڵی رایگەیاندووە: “ئەوە یەکەم ھەنگاوی وەرگرتنەوەی مافەکانە لە بەرپرسانی سیاسی و سەربازی گەندەڵ”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



