لەبارەی وەرگرتنی 60 هەزار دینار لە مەرزی باشماخ روونكردنەوە دەدرێت

مەرزی باشماخ له قهزاى پێنجوێن | فۆتۆ: عهلى حهمه سهعید/ SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژە بەوەدەكات: بڕی 60 هەزار دینار تەنیا لەو كەسانە وەردەگیرێت كە لە مەرزی باشماخەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان و ئەوانەی سەردانی ئێران دەكەن پارەیان لێوەرناگیرێت.
موختار حاجی عەلی، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ، بە SNNی راگەیاند: ماوەی دوو رۆژە لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی دەستمان بە جێبەجێكردنی بڕیاری وەرگرتنی بڕی 60 هەزار دینار كردووە، لەو كەسانەی كە لە ئێرانەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەم بڕیارە منداڵانی خوار 10 ساڵ ناگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بڕی 60 هەزار دینار لەو كەسانە وەرناگیرێت كە لە مەرزی باشماخەوە سەردانی ئێران دەكەن، بەڵام بە مەرجێك دەبێت لە ماوەی 48 كاتژمێردا پشكنینی كۆرۆنایان ئەنجام دابێت، هاوكات لە دوای 48 كاتژمێرەكە و لە كاتی گەڕانەوەیاندا هەر دەبێت ئەو پشكنینە بکەن و بڕی 60 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت.
لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، بڕی ئەو پارەیەی كە وەردەگیرێت و ئەو داهاتەی كە كۆدەكرێتەوە، سەرجەمی رادەستی وەزارەتی تەندروستی دەكرێت و پەیوەندی بە مەرزی باشماخەوە نییە، بەڵكوو ئەوان بڕیار لەسەر خەرجكردن و چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو داهاتە دەدەن.
ناوبراو نیگەرانی نیشاندا لەوەی تا ئێستا ئامێری پشكنینی خێرا بۆ شۆفێرانی بارهەڵگری ئێرانی نەگەیشتووەتە مەرزی باشماخ، بۆیە ئەم بڕیارەی وەرگرتنی بڕی 60 هەزار دینارە لەم قۆناغەدا شۆفێری بارهەڵگری بیانی و هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



