
وێنەی گەنجە خنکاوەکە
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له شارى كه‌لار و له نێو رووبار‌ى سیروان ته‌رمى ئه‌و گه‌نجه دۆزرایه‌وه كه چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆى مه‌له‌كردنه‌وه لهرووبارهكهدا خنكا.
چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له رووبار‌ى سیروان گه‌نجێكى دانیشتووى شارى كه‌لار خنكا و جگه له تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى، هاوكات تیمى فڕۆكه‌وانى و هاووڵاتییه‌كى زۆرى خۆبه‌خش به دواى ته‌رمه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕان و سه‌رئه‌نجام ئه‌مڕۆ دۆزرایه‌وه.
ئیبراهیم محه‌مه‌د بەڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى كه‌لار بهSNNى راگه‌یاند: له خواره‌وه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى كه گه‌نجه‌كه‌ى تێدا خنكابوو، توانراوه ته‌رمه‌كه بدۆزنه‌وه.
وتیشى: “له ماوه‌ى ئه‌و چوار رۆژه‌دا وه‌كو تیمه‌كانى خۆیان و تیمى فڕۆكه‌وانى سلێمانى و هه‌روه‌ها هاووڵاتیيانى ناوچه‌كه به‌شدارییان كرد له گه‌ڕان به دواى ته‌رمه‌كه‌دا و ئه‌و هاوكارییه‌ى تیمه‌كانى فڕۆكه‌وانى و خۆبهخشییهى هاووڵاتیيانیش جێگاى ده‌ستخۆشییه”.
محه‌مه‌د جه‌لال ته‌مه‌نى 20 ساڵه له كاتێكدا له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى به مه‌به‌ستى به‌سه‌ربردنى كاتێكى خۆش روویان له رووبار‌ى سیروان كردبوو، له كاتى مه‌له‌كردندا خنكا.

ساتی گەڕان بەدوای گەنجەکەدا
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



