“هه‌ژارى و كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌نجانى كه‌ركوك به‌ره‌و خۆكوشتن په‌لكێش ده‌كات”

خۆكوشتن | فۆتۆ: Fanatic Studio/Gary Waters/Getty Images
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له ماوه‌ى دوو رۆژدا له شارى كه‌ركوك سێ گه‌نج خۆیان كوشتووه، به‌پێى ئاماره‌كانیش رێژه‌ى خۆكوشتن رووى له زیادبوونه، به وته‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریش، “هه‌ژارى و كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستی هۆكارن”.
عه‌قید مازن غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى فریاكه‌وتنى كه‌ركوك به SNNى راگه‌یاند: “له ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا له سنوورى كه‌ركوك سێ گه‌نج خۆیان كوشتووه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 23 بۆ 30 ساڵیدایه، ئه‌م رووداوانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كيان به لایه‌نى سیاسی و ئه‌منییه‌وه نییه”.
وتیشى: “یه‌كێك له‌و گه‌نجانه به ده‌مانچه و یه‌كێكیان به خنكاندن و ئه‌وی دیكه‌یان به خۆسووتان كۆتاییان به ژیانى خۆیان هێناوه، دووانیان خه‌ڵكى ناوه‌وه‌ى كه‌ركوكن و یه‌كێكیشیان خه‌ڵكى حه‌ویجه‌ى سه‌ر به كه‌ركوكه”.
باسی له‌وه‌شكرد: “به‌پێى به‌دواداچوونه‌كان له ڕووداوه‌كانى خۆكوشتن، بۆمان ده‌ركه‌وتووه، هۆكارى ئه‌و خۆكوشتنانه زۆربه‌یان په‌یوه‌ندییان به نه‌بوونى و هه‌ژارى و كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه، به تایبه‌تى په‌یوه‌ندى سۆزدارى و خۆشه‌ویستى”.
به وته‌ى توێژه‌رێكى كۆمه‌ڵایه‌تى، “له ئێستادا خراپيى بارى ئابوورى سه‌ره‌كیترین هۆكاره بۆ زیادبوونى رێژه‌ى خۆكوشتن له‌پاڵ كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خێزاندا”.
كارزان فوئاد، توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌و باره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “سه‌باره‌ت به خۆكوشتن چه‌ند هۆكارێك هه‌یه له‌وانه: خراپيی باری ئابووری گرنگترین هۆکارە لە ئێستادا بۆ زیادبوونی خۆکوژی، زۆرێك لە کێشە کۆمەڵایەتییەکانی تر وەکو هەڵوەشاندنەوەی خێزان و زۆريی رێژەی جیابوونەوە و شه‌ڕ و گرژى”.
وتیشى: “حاڵى حازر بێ هیواییەکی زۆر بەرۆکی تاك و کۆمەڵگای گرتۆتەوە ئەمەش سەری کێشاوە بۆ زۆر گرێی دەروونی و تووشبوونی تاك بە نەخۆشییە دەروونییەکان کە هۆکارە بۆ زیادبوونی خۆکوژی، هاوكات هه‌ستنه‌كردن به ئه‌من و ئاسایش هۆكارێكى تره، چونكه تاک لێرە هەست بە ئەمان و ئاسایش ناکات لە زۆربەی رووەکانەوە وەک پارێزراوی ئیش و کاری و کەرامەت و ئازادییەکانی و خۆراک و زۆر لایه‌نى تر كه واده‌كات تاک بخاتە حاڵه‌تى ناجێگیری دەروونی و کۆمەڵایەتی”.
كارزان فوئاد باسیشى له‌وه‌كرد: “گۆڕانی کلتوری و دابونەریت و تەکنەلۆژیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەرییەکی زۆری هەیە لە تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگه و خێزان کە خۆی دەبینێتەوە لە ناپاكى هاوسهرگریى و قوربانی بوونی هەرزەکار و گەنجان بە تایبەت”.
به پێى ئاماره‌كانى كۆمسیۆنى مافهكامى مرۆڤى كه‌ركوك، “له ماوه‌ى حه‌وت مانگى رابردوودا 36 كه‌س له كه‌ركوك له ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زى جیاوازدا خۆیان كوشتووه”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



