سەرۆکوەزیرانی لوبنان: گەندەڵیی هۆکاری تەقینەوەکەی لوبنان بوو

سەرۆکوەزیرانی لوبنان
SNN-
حەسان دیاب سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی لوبنان لە وتارێکیدا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند “وڵاتەکەی لە مەترسیدایە، دەشڵێت: “زیاتر لە 7 ساڵە کەلوپەلە تەقێنراوەکانی بەندەری بەیروت کارگۆ کراون”.
سەرۆکوەزیرانی لوبنان باسی ئەو رێگرییانەشی کرد کە هاتوونەتە رێی لەکاتی وەرگرتنی پۆستەکەیدا و وتی: “لایەنە سیاسییەکان بەربەست بوون لە نەهێشتنی گەندەڵیدا و بە تەنیا لە بەرەیەکدا بووە و ئەوانی تر هەموویان دژی حکومەتەکەی بوون”.
ئەوەشی خستەڕوو “لەمڕۆوە حکومەتەکەی دەستی لەکارکێشاوەتەوە و پێویستە ئەوانەی هۆکاری تەقینەوەکەی لوبنان بوون، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت، هیوای سەرفرازیی بۆ خەڵکی وڵاتەکەی خواست”.
رۆژی سێشەممە 4ی ئەم مانگە، تەقینەوەیەک لە بەندەری بەیروت روویدا و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 158 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 5 هەزار کەسیش برینداربوون.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



