“سوپاسى بافڵ تاڵه‌بانى ده‌كه‌ین كه جڵه‌وى گفتوگۆكانى نێوان یه‌كێتى و پارتى گرته ده‌ست”

بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
دواى هه‌شت مانگ چاوەڕوانیی، وهفدى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له هاوینه‌هه‌وارى دوكان كۆبوونه‌وه‌ى نێوانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن، هه‌نگاوێكى نوێ به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وەی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌نێن، كادیرێكى باڵاى پارتى ده‌ڵێت: “سوپاسى بافڵ تاڵه‌بانى ده‌كه‌ین كه وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى گه‌نج له‌پێناو خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان جڵه‌وى گفتوگۆكانى گرتووه‌ته ده‌ست”، شاره‌زایه‌كى زانسته سیاسییه‌كانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “نه‌كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریى هه‌ژموونى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بڕیاردان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى سیاسى دروست یه‌كێكه له خاڵه به‌هێزه‌كانى گفتوگۆكانى ئه‌مجاره‌ى یه‌كێتى و پارتى”.
بڕیاره سبه‌ى سێشه‌ممه یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له هاوینه‌هه‌وارى دوكان له‌سه‌ر ئاستى مه‌كته‌بى سیاسى كۆببنه‌وه، به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “وەفدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکدێت لەهەریەکە لە هۆشیار زێباری و مەحمود محەمەد، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و وەفدی یەكێتییش پێکدێت لە شاڵاو عەلی عەسكەری و رزگار عەلی، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و خەسرەو گوڵ محەمەد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه پاش ئه‌و زنجیره كۆبوونه‌وانه دێت كه بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان پێش جه‌ژنى قوربان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شارى هه‌ولێر ئه‌نجامیدان و چاوه‌ڕوانده‌كرێت قۆناغێكى نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئەو دوو حزبە بهێنێته ئاراوه.
(گەمەی سفری) کە یان هەموو شتێکم دەوێت یان هیچ شتێك، لە دانووستاندا سوودی نابێت
دڵشاد نامیق، مامۆستای زانکۆ و شاره‌زاى زانسته سیاسییه‌كان باس له گرنگیى رۆڵى ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه بوونه‌ته كلیكى ئه‌نجامدانى ئه‌م گفتوگۆیانه و سه‌ركردایه‌تى ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت: “رۆڵی سەرکردە و بڕیار بەدەستەکانی پارتی و یەکێتی زۆر گرنگە لە دانووستان و لێکنزیکبوونەوەی ئەم دوو حزبەدا، کە نەکەوتوونهته ژێر کاریگەری عەقڵیەتی پۆپۆلیستی و لێشاوی ئاراستەکراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دانووستانی سیاسى لەسەر بنەمای پرسە نیشتمانییەکان بەڕێوە ده‌بەن، لەڕاستیدا ئەمە دەبێتە ئەزموونێکی گرنگ بۆ جیلی دووەمی سەرکردەکانی پارتی و یەکێتی، چونكه بەبڕوای من بنەمای (گەمەی سفری) کە یان هەموو شتێکم دەوێت یان هیچ شتێك، لە دانووستاندا سوودی نابێت، بەڵکو پێویستە واقیعیانە دانووستان بکەن وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه”.
له‌باره‌ى رۆڵى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان كه رابهرایەتیى گفتوگۆكانى ئه‌مجاره‌ى یه‌كێتى و پارتى ده‌كات، ئه‌و شاره‌زایه‌ى زانسته سیاسییه‌كان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “گرتنه‌ده‌ستى جڵه‌وى گفتوگۆكان له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه به‌پێى بنه‌ماكانى زانستى سیاسى هه‌نگاوێكى باشه، وەك بینیشمان دەرئەنجامی باشی لێکەوتهوە و بەدەمەوە هاتنی پارتی بە دواوەبوو، ئه‌و سه‌ركرده گه‌نجه بەرپرسیاریهتى گەورەی دەکەوێتە ئەستۆ لە یەکخستنی وتارى سیاسی لەناو یەکێتی و نوێنەرایەتیکردنی میراتی جەنابی (مام جەلال) کە هەم لەناو یەکێتی خاوەن بڕیاری کۆتایی بێت و هەمیش لەدەرەوە وێناکار و بنیاتنەری تەبایی و یەکڕیزی بێت”.
له‌باره‌ى گرنگیى سه‌نگى سیاسى به‌رپرسه‌كان له دانووستاندا دڵشاد نامیق ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “قورسایی سیاسى کەسەکان لە دانووستاندا رۆڵی گرنگی هەیه، تاچەند کەسەکە بڕیار بەدەستبێت لەناو حزبەکەیدا و كاریگه‌رى هه‌بێت پێگەی دانووستانی بەهێزتر دەبێت لەلای بەرانبەر، له دانووستانه‌كانى پارتى و یه‌كێتیشدا پێموایه پارتى به‌گوێره‌ى سه‌نگى سیاسى بافڵ تاڵه‌بانى كاردانه‌وه‌ى هه‌بووه، گرنگە بافڵ تاڵەبانی، بەردەوامبێت لە نوێنەرایەتی کردنی وتارى رەسمی یەکێتی و گێڕانی رۆڵی خۆی بۆئەوەی ئەو سەقامگیرییە درێژخایەنە بێتەوە کایە کە هەردوو سەرۆك (بارزانی و تاڵەبانی) بنەماکەیان داڕشت، له ئه‌نجامیشدا هه‌رێمى كوردستان له قه‌یران رزگارى بێت”.
یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ماوه‌ى هه‌شت مانگ له‌دواى كۆنگره‌ى چواری یه‌كێتى هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئهنجامنهداوە و په‌یوه‌ندییه‌كانیان جۆرێك له ساردبوونه‌وه جار جاریش گرژیى تێكه‌وت، به‌ڵام به وته‌ى به‌رپرسانى ئه‌و حزبه، “ئێستا یه‌كێتى و پارتى گه‌یشتوونه‌ته قۆناغى بوونیادنانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانیان”.
“بافڵ تاڵه‌بانى توانى به‌سته‌ڵه‌كى نێوان پارتى و یه‌كێتى بتوێنێته‌وه”
له‌و باره‌یه‌وه فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: “له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان یه‌كێتى و پارتى له قۆناغى بوونیادنانهوهدان، له هه‌موو كات زیاتر پێوستمان به سه‌ر له‌نوێ دروستكردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به‌رده‌وامبین له‌گه‌ڵ یه‌كتردا و ئه‌ركه‌كانمان پێكه‌وه ئه‌نجام بده‌ین”.
وتیشى: “كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى بناغه‌یه‌كى نوێ داده‌نێت بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌و دوو حزبه، ئه‌و كاره‌ش به‌بێ رۆڵى دروستكهرى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانيى كوردستان نه‌ده‌هاته ئه‌نجام، چونكه ئه‌و توانى به‌سته‌ڵه‌كى نێوان هه‌ردوولا بتوێنێته‌وه”.
هاوكات ئارى هه‌رسین، كادیرى باڵاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و په‌رله‌مانتارى پێشووى ئه‌و حزبه باس له گرنگیى دانووستانه‌كانى نێوان حزبه‌كه‌ى و یه‌كێتى ده‌كات و ده‌ڵێت: “هەركات نێوانى ئێمە و یەكێتی باش بێت، دۆخی هەرێمی كوردستانیش باش دەبێت، ئه‌م دانووستانه‌ش گرنگى خۆى هه‌یه، چونكه واده‌كات ئێمه و یه‌كێتى راستگۆ بین لەگەڵ یەكتردا، نەوه‌ك مانگێك قسە بكەین و دوو مانگ لەیەك دوور بكەوینەوە”.
ئەم هەنگاوەی كاك بافڵ ئەنجامی باشی دەبێت و بە ئاراستەیەكی زۆر باش هەنگاو دەنێت
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان باس له گرنگى ده‌ستپێشخه‌رى سیاسى ده‌كات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ده‌ستخۆشیم هه‌یه بۆ بافڵ تاڵه‌بانى، كوڕى سه‌رۆك مام جەلال كه وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى گه‌نج ئه‌و رۆڵه ده‌بینێت، لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم لەڕووی مووچە، گەندەڵی، تەندروستی و رێگاوبان دڵنیاشم ئەم هەنگاوەی كاك بافڵ ئەنجامی باشی دەبێت و بە ئاراستەیەكی زۆر باش هەنگاو دەنێت”.
ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “كه‌سانێك هه‌ن كه خۆیان بە بەرپرس دەزانن و شەوانە لەپشت لاپتۆپێكەوە دادەنیشن و به‌نزین دەكەن بە ئاگردا و بە لێدوانەكانیان ناهێڵن یەكێتی و پارتی كۆببنەوە، ئه‌م كه‌سانه گرنگییه‌كى وایان نییه له‌ڕووى سیاسییه‌وه ته‌نیا بۆ بازاڕ گهرمیى خۆیان واده‌كه‌ن”.
كۆبوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى له‌كاتێكدایه كه هه‌رێمى كوردستان به قۆناغێكى سه‌ختى دارایی و سیاسى و ته‌ندروستیدا تێده‌په‌ڕێت و هاووڵاتییانى له‌گه‌ڵ بێ مووچه‌یى، ڤایرۆسى كۆرۆنا و خراپیى په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نه‌كان شه‌ڕ ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه شاره‌زایانى زانستى سیاسى و كه‌سانى ئه‌كادیمى پێیانوایه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه هه‌نگاوێكى باشه له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان.
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر ئەمین فەرەج، مامۆستای بەشی زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی سەڵاحەدین ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “بێگومان لە مەسەلەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی نێوان پارتی و یەكێتی ئەمجارە هەریەكە لە بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵی سەرەكییان بینی لەو پرسەدا و دەشبێت ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی ئەمجارە لە خزمەتی خەڵكدا بێت، نەک بۆ دابەشكردنی پۆست و پلە، بۆیە دەبێت یەكێتی و پارتیش ئەمجارە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان بۆ خزمەتكردنی خەڵك بێت و بتوانن بەیەكەوە كار بۆ باشتركردنی دۆخەكە بكەن”.
دوای هه‌شت مانگ لە دووریی سیاسیی، رۆژی 26ی تهمموز، هەریەكە لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر كۆبوونەوە و بڕیاردرا لە دوای جەژنی قوربان هەردوو مەكتەبی سیاسیی كۆببنەوە و كێشە و ناكۆكییەكان چارەسەر بكەن.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



