
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ى ئاب دادگاى به‌رایى سلێمانى بڕیارى له‌سێداره‌دانى بۆ هاوسه‌رى سێوان قادر ده‌ركرد، پارێزه‌رى سێوان قادریش ده‌ڵێت: “داوا له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ین ره‌زامه‌ندى ده‌رببڕێت به جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه”.
بنار عادل، پارێزه‌رى سێوان قادر به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له دانیشتنێكى كراوه‌دا دادگاى سلێمانى بڕیاریدا به ده‌ركردنى بڕیارى له‌سێداره‌دانى هاوسه‌رى سێوان قادر به تۆمه‌تى كوشتنى سێوان و منداڵه‌كانى”.
وتیشى: “ئه‌مه پازه‌هه‌مین دانیشتنى ئه‌و كه‌یسه‌یه بۆیه به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه‌كان و خوێندنه‌وه‌ى ته‌واوه‌تى بۆ دۆسیه‌كه له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه بڕیاره‌كه ده‌ركرا، بڕیاره‌كه‌ش تێهەڵچوونەوە دەیگرێتەوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: “داوا له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ین بڕیاره‌كه بخاته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به وانه‌یه‌ك تاوه‌كو تاوانى هاوشێوه له كۆمه‌ڵگادا دوباره نه‌بێته‌وه”.
پاش 15 دانیشتنی دادگا و خوێندنەوەی یاداشتەکان و گوێگرتن لە وتەی شاهید و گومان‌لێکراوان، ئەمڕۆ 11ی ئاب دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دیار مەجید هاوسەری سێوان دەرکرد.
رۆژی 16ی کانوونی یەکەمی 2018 له گه‌ڕه‌كی ئاسووده‌ی قەزای چه‌مچه‌ماڵ سێوان قادری 23 ساڵ و هەر سێ منداڵەکەی بە ناوەکانی لارین دیار، ته‌مه‌ن دوو ساڵ، دارین دیار، ته‌مه‌ن پێنج ساڵ و ده‌روون دیار، ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ، لە ماڵەکەی خۆیاندا سووتان و کاتی رووداوەکە هه‌ر سێ منداڵه‌كە راستەوخۆ گیانیان لەدەستدا، جەستەی سێوانیش بە رێژەی 90٪ سووتا و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سووتاوی لە سلێمانی کرا.
بەرەبەیانی رۆژی 24ی کانوونی یەکەمی 2018 به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه سێوان قادر-یش گیانیله‌ده‌ستدا.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



