
عوسمان دیمبلی
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەستبەرداری عوسمان دیمبلی ئەستێرەی لاوی فەرەنسی دەبێت و ئەو یاریزانە دواساتەکانی لە یانە کەتەلۆنیەکە بەسەر دەبات.
رۆژنامەی ئاس ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، دیمبلی کۆتا خولەکەکانی خۆی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەسەر دەبات و ئاشکرای دەکات تا ئەمڕۆ نیازی یانەکە ئەوەیە لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان رێگایەک بدۆزێتەوە تا ئەو یاریزانە یانەکە جێبهێڵێت، بە خواستن بێت یان بە فرۆشتنی یەکجاری، ئەمەش لە پێناو دەرفەتدان بە ترینکاو لە هێڵی پێشەوە.
هەروەها یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت گرەو لەسەر هێڵی پێشەوە بکات و لەو هێڵە بۆ وەرزی داهاتوو یاری بە میسی، گریزمان ، ترینکا و فاتی بکات.
عوسمان دیمبلی ئەم وەرزە بەشداری لە چەند یارییەکی کەمی یانەکەی کردووە، بەهۆی پێکانەوە لە یانەکە دوورکەوتەوەو لە ئێستادا چاکبووەتەوەو رۆژانە راهێنانی بە کۆمەڵ دەکات، بڕیارە لەگەڵ شاندی یانەکەی سەفەری شاری لیشبوونەی پۆرتوگالی بکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



