بڕیارێكی یەكلاكەرەوە لەسەر دۆسییەی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە درا

SNN-عەلی حەمە سەعید
لیژنەی باڵای تایبەت بە دۆسییەی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە بڕیاریدا كە بۆ ئەوەی هاوشێوەی كەیسەكانی دیكە لەكاتی دۆزینەوەی منداڵی ونبووی هەڵەبجە گرفت دروست نەبێت، دەبێت تەنها لە رێگەی دادگاوە كار بۆ گەڕانەوەی منداڵی ونبوو بكرێت، هاوكات ئەنجامی ئەو پشكنینانەش بهێندرێتەوە كە لە بەریتانیا بۆ هەمان مەبەست ئەنجامدراون.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی بابەتی پەیوەست بە دۆسییەی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە و چارەسەری كێشەكانی بەردەم گەڕان بەدوای منداڵانی ونبووی هەڵەبجە، وەك لیژنەی باڵای دۆزینەوەی منداڵانی ونبوو كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەو پرسەمان ئەنجامدا و بڕیارماندا كە بۆ ئەوەی وەك كەیسەكانی پێشوو، منداڵانی گەڕاوە رووبەڕووی كێشە و گرفت نەبنەوە، دەبێت تەنها لەڕێگەی دادگای هەڵەبجەو و لیژنەی باڵای منداڵە ونبووەكان كار بۆ گەڕانەوەی منداڵانی ونبووی هەڵەبجە بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، “دۆسییەی منداڵانی ونبووی هەڵەبجە یەكێكە لە لێكەوتەكانی تاوانی كیمیبارانی هەڵەبجە دۆسییەیەكی گرنگن كە ئەركی هەموومانە لە رێگەی بەدواداچوونەكانمان بە رێكاری یاسایی، هەموو مناڵێكی وونبوو بگەڕینەوە ئامێزی دایك و باوكیان، بۆ ئەومەبەستەش بڕیارماندا كە لەڕێگەی لیژنەیەكەوە كار بۆ گەڕانەوەی ئەنجامی پشكنینەكانی (كینگ كۆلیج) لە بەریتانیا بكرێت بەجۆرێك كە لەسەر ئاستی وەزارەتی دادی بەریتانیا ئەو پشكنیانە پشتراستبكرێنەوە و و حكومەتی هەرێم ئەو گرێبەستەی لەگەڵ كینگ كۆلیج كردوویەتی دیوانی پارێزگای لێ ئاگادار بكاتەوە.
بە گوێرەی ئامارەكانی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، 74 خێزانی هەڵەبجە ناوی خۆیان بۆ دۆزینەوەی 112 منداڵی ونبووی هەڵەبجەیی تۆماركردووە، تا ئێستاش 12 منداڵ دۆزراونەتەوە، بەڵام هێشتا دۆسییەی بەشێكی زۆی ئەو منداڵانە یەكلا نەبووتەوە كە منداڵی چ خێزانێكی هەڵەبجەن.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



