دوای کۆبوونەوەکەی یەکێتی و پارتی لە راگەیەندراوێکدا شەش خاڵ بڵاودەکەنەوە

لۆگۆی یەکێتیی و پارتی
SNN
کاتژمێر 11ی ئەمڕۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە هاوینەهەواری دوكان کۆبوونەوە، بەپێی زانیارییەکانی SNN کۆبوونەوەکە لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی بووە و هۆشیار زێباری و شاڵاو عەلی عەسکەری سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکەیان کردووە و بافڵ تاڵەبانیش میوانداری کۆبوونەوەکەی کردووە، دوای کۆبوونەوەکە هەردوولا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا شەش خاڵیان بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
رۆژی سێ شه‌ممه، رێكه‌وتی 11ی ئابی 2020، شاندی تایبه‌تی گفتوگۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دوكان كۆبوونه‌وه و چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولایان خسته به‌رباس و گفتوگۆ و بڕیاری پێویستیان له باره‌وه وه‌رگیرا.
یه‌كه‌م/ هه‌ردوولا كۆكبوین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنی سیاسی نێوان پارتی و یه‌كێتی كه له 4ی ئاداری 2019 ئیمزاكراوه و له هه‌موو روویەکەوە به‌گشتی و به‌تایبه‌تی له بابه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت، به‌شێوه‌یه‌ك كه هاوكاری حكومه‌ت و ئۆرگانه‌كانی بێت بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ته‌ندروستیه‌ی كه په‌تای كۆڕۆنا دروستی كردووه و هه‌روه‌ها باری ئابووری و گوزه‌رانی هاووڵاتییان و باشتركردنی.
دووه‌م/ هه‌ردوولا كۆكبوین له پشتیوانیكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ حوكمڕانی له سه‌رتاسه‌ری كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش به په‌سه‌ند زانرا رێككه‌وتنی ئیداری نێوان هه‌ردوولا جێبه‌جێبكرێت و هه‌روه‌ها له هه‌ر شوێنێك گرفتێك بێته پێش به ته‌فاهوم و هاوكاری نێوان هه‌ردوولا به ره‌چاوكردنی لایه‌نه به‌شداره‌كانی دیكه له حكومه‌ت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه و هه‌روه‌ها شۆڕكردنه‌وه‌ی بۆ ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌كان له ئاینده‌دا.
سێیه‌م/ راگه‌یاندنی هه‌ردوولا خۆیان به‌دوربگرن له شێوازی نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرژ و زبر له‌هه‌موو جۆره كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن.
چواره‌م/ هه‌ردوولا كۆكبوین له په‌له‌كردن بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگەی ئه‌لف له خاڵی شه‌شه‌می رێككه‌وتنی سیاسی نێوان هه‌ردوولا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی تایبه‌ت و پسپۆڕ له هه‌ردوولا پێكدێت بۆ یارمه‌تیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.
پێنجه‌م/ سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ هاوهه‌ڵوێستی هه‌ردوولا كۆكبوین كه ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به هاوبه‌شی و به راوێژ له‌گه‌ڵ تیمی هه‌ردوولا له حكومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیراسه‌ی بابه‌ته‌كه بكه‌ن و پێشنیاری گونجاو بده‌نه هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی.
شه‌شه‌م/ بۆ سودوه‌رگرتن له كات و زوتر جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان، بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی له داهاتوویه‌كی نزیكدا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر ئه‌نجامبدرێت.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان
11ی ئابی 2020
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



