عێراق یەکێک دەبێت لەو وڵاتانەی کە دەبێتە خاوەن ڤاکسینەکەی رووسیا

ڤاکسینی Sputnik V
SNN
ریاز حەلەفی بەڕێوەبەری گشتنی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: هەرکاتێک ڤاکسینە نوێیەکەی کۆرۆنا مۆڵەت لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی وەربگرێت، ئەوا عێراق یەکێک دەبێت لەو وڵاتانەی کە دەیەوێت ببێت بە خاوەنی ئەو ڤاکسینە.
بەڕێوەبەری گشتنی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، عێراق ئەندامی هاوپەیمانێتی جیهانی ڤاکسینەکانە، کە ئەو وڵاتانەی تێدایە کە دەیانەوێت ڤاکسینە پەرەپێدراوەکانی جیهانیان دەستبکەوێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڤاکسینە نوێیەکەی رووسیا هێشتا لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە کارایی و سەلامەتییەکەی پشتڕاست نەکراوەتەوە، بۆیە عێراق لە پەیوەندی بەردەوامدا دەبێت، هەرکاتێک کارایی ڤاکسینەکە سەلمێنرا، دەبێت بە یەکێک لەو وڵاتانەی کە داوای ڤاکیسینەکە دەکات.
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی رایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی روسیا رەزامەندی لەسەر بەرهەمهێنانی یەکەمین ڤاکسینی کۆرۆنا داوە، تا ئێستا 20 وڵاتی جیهان داوای ملیارێک دەرزی ڤاکسییەنەکەیان لە وڵاتەکەی کردووە.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی روسیا رایگەیاند، بەرهەمهێنانی ڤاکسینە پەرەپێدراوەکە لە مانگی ئەیلولی داهاتودا دەستپێدەکات.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش



