
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر
SNN- مەودا مستەفا
هەشت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و زیاتر لە چوار فەرمانبەر تووشی كۆرۆنا بوون، ئەمەش ئاستەنگی بۆ كاروباری رۆژانەی ئەنجومەن دروستكردووە.
رەوا یاسین ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەسەرلیستی یەكێـتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “هەر یەك لە سەرۆكی ئەنجومەن و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی و ژمارەیەكی دیكە لە ئەندامان و فەرمانبەرانی ئەنجومەن تووشی كۆرۆنا بوون، ئەمەش وایكردوە ئاستەنگ بۆ كارەكانمان دروستبێت”.
راشیگەیاند: زۆربەیان دۆخی تەندروستییان باشەو لە ئێستادا لە ماڵەوەن و خەریكی چارەسەرین و تەنها سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی (رێباز بێركۆتی) شەوێك لە نەخۆشخانە بوو ئەویش بەهۆی ئەوەی تەندروستی تێكچوو بوو لە ئێستادا ئەویش دۆخی تەندروستی جێگیرە.
ماوەی دوو هەفتەیە تا دێـت حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەنتەری شاری هەولێر روو لە هەڵكشانەوە بە بڕوای شارەزایانی تەندروستیش ئەگەر هاووڵاتییان پابەندی رێنمایەكانی خۆپارێزی ببن ئەوا لە كۆتایی ئەم مانگە دۆخەكە ئاسایی دەبێـەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



