وه‌زیری ته‌ندروستی “نرخی نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان كه‌متر ده‌كه‌ینه‌وه”

SNN ـ مەودا مستەفا
وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌م قۆناغه‌دا پێویستمان به نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان هه‌یه و هه‌فته‌ی ڕابردوو داوامان لێ‌كردن كه له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان هاوكاری كه‌رتی گشتیی ته‌ندروستی بكه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشەممە، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئێستا زیاتر له حه‌وت هه‌زار تووشبووی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.
روونیشی كرده‌وه “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ئه‌و ڕۆژه‌ی كردبوو، بۆیه له‌سه‌ره‌تاوه زۆر ئامۆژگاری و ڕێنوێنیمان بڵاو كرده‌وه كه پێویسته خۆپارێزی بكه‌ین”.
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوپاتی كرده‌وه كه به‌هەند وه‌رنه‌گرتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆكار بووه كه دۆخه‌كه به ئێستا بگات، بۆیه ئه‌گه‌ر ڕێكاره‌كان توند بكرێنه‌وه ئه‌وه رێژه‌ی كۆرۆنا كه‌متر ده‌بێته‌وه.
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان وتی” له‌م قۆناغه‌دا پێویستمان به نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان هه‌یه و هه‌فته‌ی رابردوو داوامان لێ‌كردن كه له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان هاوكاری كه‌رتی گشتیی ته‌ندروستی بكه‌ن”.
سامان به‌رزنجی دوپاتی كرده‌وه كه كێشه له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كاندا نییه و له‌سه‌ر داوای خه‌ڵك داوامان كردووه نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كانیش تووشبووی كۆرۆنا وه‌ربگرن، به‌ڵام ئێستهیشەوە ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر نرخی نه‌خۆشخانه‌كان هه‌یه و نرخه‌كان كه‌متر ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ك ڕوونی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌كاندا گه‌یشتووینەتە رێككه‌وتنێك كه ده‌سه‌ڵاتی دیاری كردنی نرخ و پابه‌ندی نه‌خۆشخانه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌بێت و ئه‌وه‌یش به‌پێی یاسا رێكخراوه.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



