كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئازار ده‌ستیپێكرد

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: KRG
SNN – مەودا مستەفا
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم تایبه‌ت به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئازار و رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستیپێكرد.
مه‌ودا مسته‌فا په‌یامنێرى SNN له هه‌ولێر رایگه‌یاند: “كۆبوونەوهی ئەنجوومەنی وەزیران كاتژمێر 11:00 بە سەرۆكایەتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌ت و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت بەشێوەی ئۆنڵاین ده‌ستیپێكرد”.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه و ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ى كه گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت، “تەوەری یەكەم تایبه‌ته به چۆنیه‌تى دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازارى فەرمانبەران، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت، ئایا دابەشكردنی مووچەى مانگی ئازار وەك مووچەی مانگی شوبات بە بڕینی 21% دەبێت، یاخود مووچەی تەواو دابەشدەكرێت”.
هه‌ر به‌پێى راگهیهنراوهكه، “تەوەری دووەم تایبه‌ت ده‌بێت به پرسی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا، پرسی چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغداد دەخرێتەڕوو گفتوگۆی لەسەر دەكرێت”.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مانگى رابردوو به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌ى پێویست مووچه‌ى مانگى ئازارى به لێبڕینى 21٪ دابه‌شكرد، جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش رایگه‌یاند: “لێبڕینه‌كه ته‌نیا بۆ مووچه‌ى مانگى شوباته و مانگه‌كانى داهاتوو به‌رده‌وام نابێت”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



