کێشە عەشایەرییەکان هه‌ڕه‌شه له ده‌ستپێكردنی خولی نایابی عێراق ده‌كه‌ن

خولی عێراقی
SNN Sport
موشتاق كازم سه‌رپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌وت دووپاتی كرده‌و كه كارگێری یانه‌كان سڵ له كه‌یسه عەشایەرییەکان ده‌كه‌نەوە له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنەوەی ركابه‌رییه‌كانی خولی نایابی عێراق.
كازم له لێدوانێكیدا وتی:” ئیداره‌ی یانه‌ی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بریاریدا كه ده‌ست به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی راهێنانه‌كان نەکەنەوە ، ته‌نیا له حاڵەتی بهددستهێنانی ره‌زامه‌ندییه فه‌رمییه‌كان له لیژنه‌ی باڵا بۆ ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی “.
هه‌روه‌ها وتی:” دۆخی ته‌ندروستی له‌وڵات ،هه‌روه‌ها قورسی ئاماده‌كاری ، هه‌موویان هۆكارن و رێگری له ده‌ستپێكردنی خولی نایاب ده‌كه‌ن له واده‌ی دیاری كرا‌و له مانگی ئه‌یلوولی داهاتوودا”.
وتیشی:” زۆربه‌ی كارگێری یانه‌كان سڵ له كه‌یسه عەشایەرییەکان ده‌كه‌نه‌وه له ئه‌گه‌ری تووشبوونی یه‌كێك له یاریزانه‌كان به ڤایرۆسی كۆرۆنا “.
نێوەندگیری عەشایەری لە ناوەڕاست و باشووری عێراق زۆر باوە، بۆ نموونە یاریزانێک لە یاریگادا بە تووندی لە یاریزانێکی تر بدات، بە عەشایەری کێشەی نێوانیان چارەسەر دەکەن.
جێی باسه كه یانه‌كانی خولی نایابی عێراق له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له باره‌گای یه‌كێتیی تۆپی پێی داوای دواخستنی ده‌ستپێكردنی خوله‌كه‌یان كرد،بەڵام تا ئێستا یەکێتیەکە رەزامەندی نیشان نەداوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



